تۆپباران کردنی ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ناڕه‌زایی و ئیدانه کردنی ئه‌م کاره کۆده‌نگی نیشتیمانی دروست کرد. ته‌واوی فراکسیۆن و هاوپه‌مانه عێراقییه‌کانی په‌رله‌مانی وڵاته‌که له هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتوودا دژ به سنور به‌زاندن و پێشێلکردنی سه‌روه‌ری خاکی عێراق وه‌ستانه‌وه. تۆپخانه‌کانی سوپای ئێران به پاساوی بوونی چه‌کدارانی پژاک (پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادی) له‌و سنوره‌دا ڕۆژانه تۆپبارانی هه‌ڕه‌مه‌کی سنوره‌که ده‌که‌ن. ئه‌م تۆپباران کردنانه‌ش بۆته هۆی زیانی دارایی و ماڵی له‌و هه‌رێمه‌دا و هه‌روه‌ها فشاری بردووه بۆ دانیشتوانی ناوچه‌که ماڵه‌کانی خۆیان به‌جێ بهێڵن.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان گۆران تۆفیق ڕاپۆرتێکی بۆ ناروین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:12 خوله‌كه
سرچاۆاه: http://www.voanews.com/kurdish/news/gt_iraq_30july2011-126453033.html
No comments:
Post a Comment