Sunday, August 28, 2011
خۆپیشاندان دژ به ئێران و تورکیه له هه‌ولێر
ئەمڕۆ شاری هەولێر ناوەندی خۆپێشاندان و چالکی بوو لە دژی هێرشە هاوبەشەکانی ئیران و تورکیا
ئەمرۆ لە شاری هەولێر بەپێشەنگایەتی حیزبی شوعی کوردستان و حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له دژی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک و ئێران رێپێوانێکی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام درا.
به هه‌زاران که‌س له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان کۆبوونه‌وه و به هه‌ڵگرتنی ئاڵا و وێنه ده‌ستیان به رێپێوان کرد.
له رێپێوانه‌که‌دا بێپسانه‌وه دروشمه‌کانی '' کوردستان له دژی زوڵمی وڵاتانی دراوسێ، هه‌ستنه سه‌ر پێ'' و ' ئه‌ردۆغان باش بزانه، قه‌ندیل خاکی کوردان''' وترانه‌وه.
دوای رێپێوانه‌که، ئه‌ندامی حزبی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستان '' دڵزار عه‌بدوڵڵا' لێدوانێکی چاپه‌مه‌نی خوێنده‌وه و وتی، گه‌لی کورد له دژی هێرشه‌کان بێده‌نگ نابێت.
بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به هێرشه‌کان بێت، عه‌بدوڵڵا بانگی له سه‌رۆکی هه‌رێمی باشووری کوردستان ' مه‌سعود بارزانی ' و سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ' بانکی مۆن' کرد که خاوه‌ن هه‌ڵویست بن.
به هه‌مان ئامانج، ئه‌ندامانی ده‌ستپێشخه‌ری پاراستنی نه‌ته‌وه‌یی که له ڕۆشنبیران، ڕۆژنامه‌وانان و هونه‌رمه‌ندان پێک دێت، له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌ولێر ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن کرد.
چالاکوانان، له‌به‌رده‌م ناوه‌نده‌که خێوه‌تیان هه‌ڵدا و وێنه‌کانی ئه‌و 7 که‌سه مه‌ده‌نیه‌ی له کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌دا ژیانیان له‌ده‌ستدا به‌رز کرده‌وه و بڵاڤۆکیان بڵاو کرده‌وه.
سه‌رۆکی یه‌كیتی پارله‌مه‌نتارانی کوردستان ' نیعمه‌ت عه‌بدووڵڵا و ئه‌ندامی یه‌کێتی پارله‌مه‌نتارانی کوردستان ' تارق جامباز' و ژماره‌یه‌کیتر له خه‌ڵک بۆ پشتگیری له‌و که‌سانه سه‌ردانی چالاکوانانیان کرد.
که‌مپینی بلاوکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستانیش، بۆ تیشک خستنه سه‌ر هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌ر باشووری کوردستان و کوشتنی 7 که‌سی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی کۆرته‌ک له ناوه‌ندی هه‌ولێر 30 هه‌زار بڵاڤۆکیان بڵاوکرده‌وه.
ئه‌ندامانی یه‌کێتی ژنانی کوردستان و کۆنفدراسیۆنی دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی که له 50 رێکخراو پێک دێت، پشتگیری که‌مپینه‌که‌یان کرد.
ئه‌ندامی کۆنفدراسیۆنی دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له کوردستان ' شیروان گه‌ردی' ڕایگه‌یاند که ئه‌وان به‌و که‌مپینه ده‌یانه‌وێت هه‌ستی گه‌لی کورد بخه‌نه ڕوو و به‌هێزتری بکه‌ن .
گه‌ردی، بانگی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئێراق کرد هه‌لوێستێکی ڕاست نیشان بده‌ن و داوایشی له گه‌لی کورد کرد له دژی هێرشه‌کان خاوه‌نداری له خاکی خۆیان بکه‌ن.
سرچاۆاه: http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2713-2011-08-28-13-00-44
Wednesday, August 24, 2011
گه‌نجان له سلێمانیه‌وه به‌ره‌و قه‌ندیل به‌رێکه‌وتن
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی، گه‌نجانی وڵاتپارێزی باشووری كوردستان، له‌به‌رده‌م پاركی نالی شاره‌كه کۆبونه‌وه
گه‌نجان به دروشمی ،له‌به‌رامبه‌ر بۆمباردۆمان و تۆپبارانه‌كانی ئێران و توركیا ده‌ڵێن ئیدی به‌سه، لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیان دا.
پاشانیش به دروشمی، قه‌ندیل ئیراده‌مانه، گه‌ریلا پاڵپشتمانه، به‌ره‌و قه‌ندیل به‌رێكه‌وتن.
گه‌نجانی وڵاتپارێزی باشووری كوردستان، له شاری سلێمانی له لێدوانه‌که‌یان دا ئامانجی چالاکییەکەیان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن و وەها دەنوسن:
-وه‌ك گه‌نجانی وه‌لاتپارێز به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زار كردنی هێرشی دڕندانه‌ی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر ئه‌مرۆ رێپێوانێك له سلێمانییه‌وه بۆ قه‌ندیل ده‌ست پێ ده‌كه‌ین. ئەو ریێپێوانه به‌واتای كۆتایی هاتنی سه‌برمانه له به‌رانبه‌ر ئه‌و تیرۆره و هێرشی دڕندانه‌ی داگیره‌كه‌ران و ده‌ڵێن ئیدی به‌سه.
گه‌نجانی وڵاتپارێز داواکارییەکانی خۆیان لە ٧ خاڵدا دەخەنە ڕوو:
1 ـ هاوپه‌یمانانی داگیركه‌ری كورد به تایبه‌ت ده‌وڵه‌تانی، توركیا، ئێران و ئه‌مریكا رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیان له‌چوارچێوه‌ی پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و زه‌مینه‌ی سیاسه‌تی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه له ناوچه‌كه‌دا بڕه‌خسێنن.
2 ـ له زووترین كاتدا هێرشی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و تۆپبارانه‌كانی ئێران، رابوه‌ستێت.
3 ـ ده‌وڵه‌تی توركیا دان به سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیانه‌ی گه‌لی كورد دابنێت و ده‌ست له سیاسه‌تی نکۆڵی و پاکتاوکاری له دژی گه‌لی كورد به‌ر بدات.
4 ـ سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك په‌رله‌مان له زووترین كاتدا به‌رانبه‌ر به بۆمباردۆمان و تۆپبارانی ناوچه سنووریه‌كان، هه‌ڵوێستی كرداری ده‌رببڕن.
5 ـ سه‌رجه‌م پێگه ئابووریه‌كانی ده‌وڵاتانی توركیا و ئێران له هه‌رێمی كوردستان بكرێنه ئامانجی چالاكی دیموکراتیانه و له زووترین كاتدا په‌یوه‌ندی ئابووری و دیپلۆماسی له گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا رابگیردرێت.
6 ـ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان، رێكخراوه حكومی و ناحكومییه‌كان، كه‌سایه‌تی رۆشنبیر، رۆژنامه‌نووس، هونه‌رمه‌ندان و مامۆستایانی ئاینی، گه‌نجان و ژنان له‌زووترین كاتدا كۆتایی به بێ هه‌ڵوێستی خۆیان بێنن و به چالاكی دیموكراتیانه داكۆكی له به‌رگری خاكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
7 ـ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا زه‌ره‌ر و زیانیان پێگه‌یشتووه
سرچاۆاه: http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2693-2011-08-24-12-25-27
رێپێوان دژ به تاوانه‌کانی داگیرکه‌ران له دهۆک
له شاری دهۆکیش بۆ شه‌رمه‌زار کردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، دوێنێ رێپێوانێکی شکۆمەندانە ئەنجام درا
کوردستانیانی شاری دهۆک، داوایان کرد، بەزوترین کات کۆتایی به هێرشەکان بهێندرێت.
دوێنێ زیاتر له 2 هه‌زار که‌س بە بەشداری ئه‌ندام و به‌رێوه‌به‌رانی ریکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی، له به‌رده‌م زانکۆی دهۆک کۆبوونه‌وه و لە چالاکییەکدا دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.
پاشان جه‌ماوه‌ر به رێپیوانێک به‌ره‌و پارێزگای دهۆک به‌رێ که‌وتن و وه‌ک ناره‌زایه‌تی بەو هێرشانە، بۆ ماوەیەک رێگای هاتووچوویان داخست .
هه‌روه‌ها له ناو جه‌ماوه‌رکه‌دا، چه‌ندین په‌رله‌مانتاری باشوری کوردستان ئامادە بوون.
له چالاکیه‌که‌دا پانکارده‌کانی، قاتل ئه‌ردۆغان، قاتل تورکیا به‌رز کرانەوە و دورشمه‌کانی قاتیل ئه‌ردۆغان و بژی یه‌کیه‌تی گه‌لی کورد و دروشمگەلی تر وترانەوه.
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2690-2011-08-24-11-46-02
Sunday, August 21, 2011
بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا حه‌وت ئه‌ندامی خێزانێكی كوردیان پارچه پارچه كرد
به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی بۆردومانكردنی گوند‌و دێهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا، كه ماوه‌ی سێ رۆژه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنن, له دواین بۆردومانیشدا رێگای كورته‌كی گرته‌وه و ئۆتۆمبێلێكی هاولاَتیان بووه ئامانجی بۆردومانی فرۆكه‌كان و حه‌وت هاولاَتی بوونه قوربانی كه هه‌موویان له یه‌ك خێزانن
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه كه گوند‌و دێهاته‌كانی "بناری قه‌ندیل، ناوده‌شت و باڵه‌كایه‌تی" بۆردومان ده‌كه‌ن به هۆشیه‌وه به‌ده‌یان گوند‌و ئاوایی ناوچه‌كانی توشی چۆڵبوون كردوون و هاولاَتیه‌كی زۆری گوندنشینی توشی ژیانی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری كردۆته‌وه.
ئیسماعیل عه‌بدوڵلاَ موختاری گوندی زارگه‌ڵی به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: له ئه‌نجامی بۆردومانكردنی به‌رده‌وامی فرۆكه‌كانی توركیا بۆسه‌ر گوند‌و ئاوایه‌كانی بناری قه‌ندیل ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ بۆردومانه‌كه رێگای كورته‌كی گرته‌وه‌و به‌هۆشیه‌وه ئۆتۆمبێلێكی هاولاَتیان بووه ئامانج و ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له ده‌ست دا.
روونیشیكرده‌وه: هاولاَتیان هه‌ر ئه‌و كات چونه شوێنه‌كه به‌لاَم به‌هۆی سه‌ختی بۆردومانه‌كه نه‌ك ته‌نها كه‌سه‌كان به‌ڵكو ئۆتۆمبێله‌كه‌ش نه‌ده‌ناسرایه‌وه ئاخۆ چ جۆره ئۆتۆمبێلێكه.
هه‌روه‌ها موختاری گوندی بۆڵێ به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی ئوتومبێله‌كه ئه‌ندامانی یه‌ك خێزانن كه پێكهاتبوون له دوو منداڵ و دوو ئافره‌ت و سێ پیاو.
لای خۆشیه‌وه هێمن عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌ودێی سه‌نگه‌سه‌ر به وه‌كاله‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌و رووداوه‌كه, گه‌یشتوینه‌ته شوێنی بۆردومانه‌كه، به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه تێكچووبوو كه ته‌رمه‌كان نه‌ده‌ناسرانه‌وه‌و به‌لاَم ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كه حه‌وت ته‌رم له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون و دوو له‌و كه‌سانه مناڵ بوون.
عه‌بدوڵا وتیشی: بۆ زانینی ناونیشانی كه‌سه‌كان و ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زیان سه‌رجه‌م ته‌رمه‌كانمان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كران.
رونیشی كرده‌وه: تاكو ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت خولانه‌وه‌ی فرۆكه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و رۆژ دوای رۆژ گوند‌و دێهاته‌كان له‌ترسی گیانیان توشی چۆڵبوون دێن.
سرچاۆاه :http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=245250
Saturday, August 20, 2011
له‌هه‌مبه‌ر هێرشی فڕۆكه توركیاییه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم ده‌ربڕی و داواكاریشه هێزه چه‌كداره‌كان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێویسته ره‌چاوی هه‌ستیاری دۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له‌خاكی هه‌رێمه‌وه هێرشی وڵاتانی دراوسێ نه‌كه‌ن.
كۆپیه‌كی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌ت كه ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر كه‌وتووه، تێیدا هاتووه: چه‌ند رۆژێكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ناوچه‌كانی سیده‌كان و بناری قه‌ندیل و گونده‌كانی سنوروی وه‌رتێ و قه‌سرێ و هه‌ندێ ناوچه‌ی تری هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی توندوی خۆی به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنی ئه‌م ناوچانه ده‌رده‌بڕێت كه بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆته هۆی ئاواره بوونی خه‌ڵكه‌كانیان و زه‌ره‌رو زیانێكی مادی زۆریش، له‌هه‌مانكاتدا ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری لای دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه دروستكردووه‌و ناتوانن به‌ئارامی ژیان و گوزه‌ران و كاری رۆژانه‌ی خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه دووپاتی كردۆته‌وه كه پارێزگاری ئه‌منییه‌تی ناوچه‌كه به‌كاری یه‌كلایه‌نه و په‌نابردن بۆ توندوتیژی و به‌زاندنی سنووره‌كان جێبه‌جێ ناكرێت، كه پێچه‌وانه‌ی قانونی نێوده‌وڵه‌تی و پره‌نسیپی دۆستایه‌تییه، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی گفتوگۆ‌و دانوستانی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم و توركیا ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه رێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێم بگیرێت و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ره‌چاو بكرێن.
هه‌روه‌ها به‌پێویستی ده‌زانێت و ده‌ڵێت: له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان ره‌چاوی هه‌ستاری دۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، نابێت هیچ هێزێك خاكی هه‌رێم بۆ په‌لاماردانی وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنێت، چونكه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵكی كوردستان و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانه، له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌رده‌می چه‌ك و به‌كارهێنانی تودنوتژی بۆ یه‌كلایی كرنه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌سه‌رچووه و ده‌كرێ به‌زمانی له‌یه‌كگه‌یشتن و گفتوگۆ له‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی گرفته‌كان نزیك ببینه‌وه. هه‌روا ناشبێ له‌ژێر هه‌ر بیانوویه‌كدا بێت سنووری هه‌رێم له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ ببه‌زێندرێت، چونكه ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر دۆستایه‌تی گه‌لانی ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان ده‌بێت و خزمه‌ت به به‌رقه‌راركردنی ئه‌منییه‌تی و ئارامیش ناكات.
سرچاۆاه : http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=245119
خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ده‌بنه ئامانجی هێرشه‌کانی ئێران و تورکیه
وه‌ک پێشتر ڕامانگەیاندبوو، دەوڵەتانی داگیرکەری ئێران و تورکیا له هێرشەکانیاندا، خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج
لە هێرشەکەی ئەمجارەی فرۆکە شەرکەرەکانی دەوڵەتی تورک‌دا، دەیان گوند کراونەتە ئامانج و ماڵ، مزگەوت و مەکتەبی ئەو گوندانەدا بەسەر یەکدا ڕوخێندراون.
فەرمانداری گشتی ئەرتەشی تورک، سەبارەت بە هێرشەکانی ئەو دوایە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەوان 228 هێرشیان ئەنجام داوە کە 60 لەو هێرشانە بەڕێگەی فرۆکەی شەڕکەر ئەنجامدراون و 168 هێرشیش تۆپباران بووە.
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2658-2011-08-19-12-12-16
Wednesday, August 17, 2011
ئاشکرا بوونی حه‌شارگه‌یه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئەنسارولئیسلام له هه‌ولێر
هێزه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی دژه تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایتی گشتیی ئاسایشی هه‌ریمی باشووری کوردستان له سنووری هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی ئه‌نسارولئیسلامدا گرت.
ئەمرۆ ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی کوردستان، لە لێدوانێکی فەرمیدا سەبارەت بەو چەک و تەقەمەنییە ڕادەگەیەنێ:
سه‌رچاوه‌ی چه‌که‌کانی ئه‌م حه‌شارگه‌یه پارێزگای موسڵه و ئه‌م گروپه تیرۆریستیه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا به لارێگاکاندا هێدی هێدی ئه‌م ته‌قه‌مه‌نیانه‌یان بۆ ناو هه‌رێم گواستۆته‌وه و له سنووری پارێزگای هه‌ولێر حەشاریان داوە.
ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی کوردستان ڕادەگەیەنێ، هێزەکانی ئەوان دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا توانیان ئەو حەشارگەیە ببینەوە و دەست بەسەر تەقەمەنییەکەدا بگرن.
جێی ئاماژەیە، گروپی ئەنسارولئیسلام لەلایەن دەوڵەتی ئیرانەوە پشتیوانییەکی ڕاستەوخۆی لێدەکرێت و چەکدارانی ئەو گروپە لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا بۆسەر باشووری کوردستان و هەریمەکانی پاراستنی مێدیا شانبەشانی هێزەکانی ڕژیم کەوتنە بەرەی شەڕەوە لەدژی گەریلاکانی هێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرەکە.
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2644-2011-08-17-12-13-22
Sunday, August 14, 2011
جارێكی تر تۆپخانه‌كانی ئێران گوند‌و ئاواییه‌كانی باڵه‌كایه‌تیان تۆپباران كرده‌وه
دوای زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك ئارامی و نه‌مانی پشێوی له ناوچه سنوریه‌كاندا، بۆ جارێكی تر تۆپخانه‌كانی سوپای ئێران له دوو كاتی جیادا چه‌ندین گوند‌و ئاوایان له سنوری شارۆچكه‌ی چۆمان و شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران تۆپبارانكر.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدوڵلاَ حه‌مه‌د موختاری گوندی وێزه به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: دوای وه‌ستانی تۆپبارانی ئێران كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو هیچ پشێویه‌ك له‌وناوچانه‌دا به‌دی نه‌كراو هاولاَتیان به هیوای گه‌رانه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان بوون، به‌لاَم ئه‌م ئارامییه زۆری نه‌خایاندو بۆ جارێكی تر ئێران له شه‌وی رابردو و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له سنوری گوند‌و ئاواییه‌كانی دۆڵی سه‌كرایه‌تی تۆپباران كردنه‌وه
رونیشیكرده‌وه: ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌م جاره بوونه ئامانجی تۆپه دورهاوێژه‌كانی ئێران ناوچه‌كانی "دۆڵی پڕژێ، قوچ باش، كچێ كافری، چاڵه‌ومزگه‌وتان، ترشینان، چالاَوان و قه‌لاَتی قه‌ره‌دی"
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ش به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری وت: ئه‌و ناوچانه‌ی له شه‌وی رابردوه‌وه تاكو ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت كه‌وتونه‌ته به‌ر تۆپبارانی ئێران, ناوچه‌ی كشتوكاڵی و مه‌رداری كوردستانه‌و هیچ چه‌كدارێك و جموجۆڵیه‌ك له‌و ناوچانه به‌دی ناكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بیكاته بیانوی تۆپبارانكردن
ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی تۆپبارانی سوپای ئێران بۆ سه‌رگوندو ئاواییه‌كان سه‌ره‌رای دروست بوونه‌وه‌ی نائارامی و پشێوی ناوچه سنوریه‌كان، هاوكات وای له ئاواره‌بوانیش كرد كه متمانه‌ی راگرتنی تۆپبارانی ئێران له ده‌ست بده‌ن و بۆ ئه‌مساڵ نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان
سرچاۆاه : http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=244351
Saturday, August 13, 2011
كه‌مپینی داخستنی كونسوڵخانه‌کانی ئێران له باشوور
کۆنسوڵی گشتی ڕژیمی ئێران له هه‌ولێر سه‌ید عه‌زیم حسێنی، له‌لێدوانێکدا تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ڕه‌د کرده‌وه و بانگه‌شه‌ی کرد که ته‌نها پێکدادان له نێوان سوپای پاسداران و هێزه‌کانی گه‌ریلادا پێکهاتووه.
شایانی باسه کاربه‌ده‌ستانی باڵای ڕژیمی ئێران پێداگری خۆیان له سه‌ر درێژه‌دان به هێرش و تۆپبارانه‌کان بۆ سه‌ر باشووری کوردستان و هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا، چه‌ندین جار دوپات کردۆته‌وه.
هه‌ر له دژی هێرش و تۆپبارانه‌کان و ئاژاوه‌گێڕی ڕژیمی ئێران، رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی باشووری کوردستان که‌مپینێکیان ده‌ستپێکرد و له‌و باره‌وه وه‌ها ده‌نووسن: ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و كه‌سایه‌تی، له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كانی سوپای پاسداران و سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی كونسوڵی ئێران له هه‌ولێر، ئه‌م كه‌مپینه‌مان راگه‌یاند.
ڕۆژنامه‌وانان ده‌ستنیشانیان کرد که ئامانجی كه‌مپینه‌كه، ده‌رکردنی كونسوڵی ئێرانه له هه‌ولێر و سلێمانی و ووتیان: چونكه پێمانوایه ئه‌م كونسوڵخانانه له جیاتی كاری دیپلۆماسی و باشتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و ئێران، ڕۆڵی خراپ و نه‌رێنی ده‌گێڕن و ئامانجیان كاری سیخوڕی و ئاژاوه‌گێڕیه.
ڕۆژنامه‌نوسان داوا له جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌که‌ن، ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه، ته‌نها له تۆپبارانه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا له لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه، 3 که‌س له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له ناویاندا منداڵێک گیانیان له‌ده‌ست داوه، لانی که‌م 11 که‌س بریندار بوون، ده‌یان گوند چۆڵکراون و زیادتر له هه‌زار بنه‌ماڵه ئاواره بوون.
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2622-2011-08-12-10-28-37
کۆمۆسیۆنی ژنانی که‌نه‌که سەردانی ئاوارەکانی قه‌ندیلیان کرد
رێکخراوەکانی ژنان و کۆمۆسیۆنی ژنانی که‌نه‌که سەردانی ئاوارەکانی، هه‌رێمی قه‌ندیل یان کرد که به هۆی هێرشە داگیرکەریەکانی ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر باشووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ،ئاواره بوونه.
بۆ لێکۆلینه‌وه و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئاواره‌کانی داوێنی قه‌ندیل، شاندێکی پێکهاتوو له چه‌ندین نوێنه‌ری پارت و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ڕوویان کردە هەرێمی قەندیل.
له سه‌ردانه‌که‌یاندا شاندەکە، وێرای شه‌رمه‌زار کردنی ئه‌و هێڕشانه، داوایان کرد رێکخراوه‌کان و ڕای گشتی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێشانه‌ی دەوڵەتی ئێران بێ ده‌نگ نه‌بن و خاوه‌ن هه‌لوێست بن.
له‌سه‌ر ناوی شانده‌که ئه‌ندامی کۆمۆسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە، په‌روین عه‌زیز رایگه‌یاند: وێرای ئه‌و هێڕشانەش، گه‌لی ئەم دەڤەرە به به‌رخودانی خۆیان هه‌رێمه‌که‌یان به جێ نه‌یه‌شتووه، ئه‌وه‌ش مایه‌ی رێز و شانازییه.
په‌روین عه‌زیز هەروەها گوتی، به چی شێوه‌یه‌ک ئه‌رته‌شی تورک له زاپ به به‌رخودانی گه‌ریلاکانی تێکشکێندرا، ئه‌واش هێرشه‌کانی ئێران له هه‌رێمی قه‌ندیل تێکده‌شکێندرێت.
کۆمۆسیۆنی ژنانی که‌نه‌که رایانگەیاند، ئەوان هەموو هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ چارەسەری ئەو بارۆدۆخە و گەیاندنی ئەو پێشێلکاریانە بە رای گشتی جیهان.
یه‌ک له ئه‌ندامانی شانده‌که‌وه و ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نجومه‌نی ژنای ئازاد نه‌جیبه عومه‌ر رایگه‌یاند:
هێڕشه‌کانی ئه‌مجاره‌ی ئێران به‌رفراوانتره ئه‌وه‌ش بۆ شکاندنی ئیراده‌ی گه‌لی کورد، به‌لام به‌به‌رخودانی گه‌ریلاکان و گه‌لی هه‌رێمه‌که ئه‌و هێڕشانه تێکشکێندراوون.
جێی ئاماژەیە شانده‌که پێکهاتبوو له نوێنه‌ری ئەنجوومەنی ژنانی ئازاد، کۆمۆسیۆنی ژنانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان که‌نه‌که، کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان، رێکخراوی ئاسوودە، هاورێیانی ئاشتی و رێکخراوی لاوان.
http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2623-2011-08-12-12-27-32 : سرچاۆاه
http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2623-2011-08-12-12-27-32 : سرچاۆاه
به‌رده‌وامی سیاسه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی چالاکانی کورد
دوو که‌س که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ڕژیمی ئێرانه‌وه له سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون، بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و شاره ڕاگوێزران.
به گوێره‌ی هه‌واڵنێری موکریان نیوز، "مادح عه‌له‌ویجانی" مامۆستای خه‌ڵکی شاری دیوانده‌ره که 1 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، له‌گه‌ڵ که‌سێکی تر به ناوی "جه‌هانگیر که‌سنه‌زانی" که ئه‌ویش ماوه‌ی 2 مانگ بوو ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی سه‌قز گوازرانه‌وه.
ناوبراوان به تۆمه‌تی هاوکاری کردنی دژبه‌رانی ڕژیمی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
له لایه‌کی تر پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 20 ڕۆژ بە سەر گرتنی 3 کەس لە دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سەوزی چیا به ناوه‌کانی شەریف باجوەر، ئیرەج قادری و بێهروز داروەند، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
هه‌رچه‌نده کە چالاکی ژینگەپارێزان بە پێی یاسای ئین جی ئۆکان لە ئێران تەنیا لە چوارچێوەی ئەنجوومەندا بووە بەڵام ڕژیمی ئێران تۆمەتی لایەنگیری لە پارتە سیاسییەکان ده‌خاته پاڵ ئه‌وان.
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2619-2011-08-12-10-01-22
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2619-2011-08-12-10-01-22
Wednesday, August 10, 2011
رژیمی ایران به‌کرێگیراوه‌کان به‌کار دێنێ دژی کوردان
ڕژیمی ئێران دوای ئه‌وه‌ی نەیتوانی جەوانانی کورد بەکێشی شەڕ بکات لەدژی گەریلاکانی هەرەکە، ئێسته له لایه‌که‌وه به شێوه‌یه‌کی شاراوه له‌شکه‌رکێشی بۆ سنووره‌کان ده‌کا و له لایه‌کی تره‌وه لە مزگەوتەکان دا هەڵمەتێکی ناوزراندنی لە دژی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد دەست پێکردووە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ناوزردانی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد دا هەندێ لە گوتار بێژی مزگەوتەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خوتبەکانیان دا، پژاک وەک رێکخراویکی ترۆریست بەناو دەکەن. ئەو هەڵویستەش رووبەرووی توورەی و نارەزایی جەماوەری ولاتپارێزی کورد بۆتەوە.
لەو چواڕچێویەدا" مەلا ئوسامە مورادی" گوتار بێژی مزگەوتی "حەزرەتی موحمەمەد" لە شاری کرماشان، لە چەند رۆژی ڕابردوودا، لە خوتبەکانی دا رایگەیاندووە کە پژاک تیرۆریستە، لە دژی ئەو خوتبەیە، گەل نارەزاییان نیشان داوە و بووتە مایە توورە بوونی جەماوەر.
http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2607-2011-08-10-12-01-01 : سرچاۆاه
Monday, August 8, 2011
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان: ئێران پێشێلی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كات, سه‌روه‌ری عێراقیش ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی سه‌باره‌ت به تۆپباران كردنی سوپای ئێران بۆ سه‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستان سازكرد, ئه‌ندامێكیش ئاماژه‌یدا, په‌رله‌مانتاران چه‌ندین بابه‌تیان خسته روو, پێشنیار كرا سكاڵا له‌سه‌ر ئێران له دادگایه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی تۆمار بكرێت.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كوردستانی ئامینه زیكری بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: حكومه‌تی ئێران پێشێلی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كات, سه‌روه‌ری عێراقیش ده‌خاته ژێر مه‌ترسیه‌وه, بۆ ئه‌مه‌ش پاراستنی سنور كاری حكومه‌تی فیدراله و له ده‌ستوریش ئاماژه‌ی پێكراوه.
زیكری ئاماژه‌یدا: په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون, لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق پێك بێت, هه‌موو لایه‌نێكی ئه‌و سنوربه‌زاندنه روون بكاته‌وه, دۆكۆمێنت كۆبكه‌نه‌وه, شاندێك پێك‌بێنن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران گفتوگۆ بكات, ئه‌گه‌ر له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌ت شه‌ڕ دروست بێت بۆ هیچ لایه‌ك نییه هێرش بكانه سه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل, ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ ئه‌وه له ئێران به‌دی ده‌كه‌ین.
وتیشی: سبه‌ی په‌رله‌مان له دانیشتنه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت, پێشنیاره‌كان ده‌رده‌كه‌ون, كۆتایی دانیشتنه نائاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت, ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت, ئه‌و پێشنیار و گفتوگۆ‌و بابه‌تانه‌ی تاوتوێكرا, ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بڕیار و راسپارده.
روونیكرده‌وه: پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی به‌و خه‌ڵكه‌ی ئاواره‌بووانه بدات و قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه, چونكه له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی بۆ حاله‌تی فریاگوزاری ته‌رخانكراوه, پێشنیاركرا سكاڵایه‌كی فه‌رمی له دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئێران تۆماربكرێت, چونكه پێشێلی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات, بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك وه‌ره‌قه‌یه‌كی فشار له‌ده‌ست ئێمه دابێت, ده‌بێت قه‌ره‌بووی ئاواره‌كان و زیانلێكه‌وتووان بكاته‌وه.
له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی خسته‌روو: هاتنی سوپای ئێران به درێژایی 20 كیلۆمه‌تر بۆ ناوخاكی هه‌رێم له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانێكه‌وه وروژێنرا, خۆی سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی كردبوو‌و گله‌یی و گازنده‌ی له قایمقامی چۆمان كرد.
سرچاۆاه : http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=243595
گیراوێکی سیاسی کورد له گرتووخانی تورکیه گیانی له ده‌ست دا
زه‌خت و گوشار له دژی گیراوانی سیاسی له گرتووخانه‌کانی تورکیه به‌رده‌وامه
گیراوانی نه‌خۆش له کاتی پێویستدا ده‌رمان ناکرێن و له هه‌لومه‌رجی دژوار‌دا ڕاده‌گیرێن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێرێ گیراوی دۆزی په‌که‌که شێخ موش یالچن که سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له گرتووخانه‌ی میدیاد گیانی له ده‌ست دا.
پاش گیان له ده‌ستدانی یالچن، ته‌رمه‌که‌ی برایه نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی مێردین و به دوای وی‌دا جه‌ماوه‌رێکی زۆر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌که له به‌ر ده‌رکی نه‌خۆشخانه کۆبوونه‌وه.
پاش ئه‌نجامدانی کاروباری فه‌رمی، ته‌رمی شێخ موش یالچن له نه‌خۆشخانه وه‌رگیرایه‌وه و به‌ره‌و گوندی کورکێ سه‌ر به نسێبین به‌ڕێ کرا.
ته‌رمی یالچن له گوندی کورکێ له لایه‌ن جه‌ماوه‌رێکی زۆره‌وه پێشوازی لێ‌کرا و له گۆڕستانی گونده‌که به ڕێوڕه‌سمێک به خاک سپێردرا.
وێڕای هه‌ژمارێکی زۆر له کوردستانیان، پارلامنتاری به‌ده‌په‌ی ئامه‌د نورسه‌ل ئایدۆغان و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ده‌په‌ش به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌که بوون.
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2590-2011-08-08-10-09-34
ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی چه‌ندین که‌س له کامیاران و مه‌ریوان
بە پێی هەواڵنێری کەمپەینی داکۆکی لە مافی گیراوانی سیاسی و مەدەنی رۆژی ٣ی ئاگۆست چوار کەس بە ناوەکانی "کورش یەگانە ئەقدەم"،" مەجید رەحمانی" ، " ئەمین و تاهر رەحمانی " خەڵکی گووندی "لۆنی" کامیاران لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە دەسبەسەر کراوان. هەروەها رۆژی شەممە ٦ ئاگۆست ٣ کەسی دیکەی دانیشووتری ئەو گووندە بە ناوەکانی "برهان رەحمانی"، " ئەحمەد رەحمانی" و " رزگار رەحمانی" بە تۆمەتی هاوکاری کردنی پارتێکی کوردی دەسبەسەر کراوان.
لە لایەکی دیکەوە بە پێی ئاژانسی هەواڵی موکریان لە ڕۆژانی رابردوودا کەسێک بە ناوی "لالۆ ڕەحیم" خەڵکی گوندی ئەسپەرێزی مەریوان و دوێنێش دوو دانیشووتی شاری مەریوان بە ناوەکانی "ئاهوو" و "سەراحی" لە لایان هێزەکانی رژیمیەوە دەسبەسەر کراوان، کە هەتا ئێستا هێج زانیارەیەک لە سەر شوێنی دەسبەسەری و باروودۆخی ئەو کەسانە نازانرێ.
شایانی باسە کەمپەنی داکۆکی لە مافی زیندانیان سیاسی و مەدنی رایگەیاندووە کە هەتا ئێستا لە سەرەتای ئەم مانگەوە هەتا ئێستا ٢٧ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان هێزەکانی رژیمەوە دەسبەسەر کراوان.
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2588-2011-08-08-09-55-16
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2588-2011-08-08-09-55-16
Sunday, August 7, 2011
ۆمه‌ڵکانی مافی مرۆڤ: هێزه‌کانی سوریا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 55 که‌سیان کوشـتووه
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤی سوری ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به لای که‌م 55 که‌سیان کوشـتووه له ده‌می په‌لاماردانیان بۆ سه‌ر دوو ناوچه‌ی وڵاته‌که که خه‌ڵـکه‌که‌یان ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر حوکمڕانی زۆرداری سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ربڕیوه.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به پاڵپشـتی ماشێنی زرێپـۆشه‌وه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه ده‌ستیان به په‌لاماردانی شـاری دێر ئه‌لزور ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که کردووه و به لای که‌م 42 که‌سیان کوشـتووه. ده‌شڵێن له شـاڵاوێـکی دیکه‌ی له‌شـکریدا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی دۆڵی حوله‌ی پارێزگای حومس به لای که‌م 13 که‌س کوژراون.
سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕۆژی یه‌کشه‌ممه داکۆکی له سه‌رکوتکردنه توندوتیژ ئامێزه‌که‌ی خۆی کرد و گوتی ئه‌وه ئه‌رکێـکی نیشـتیمانیـیه بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به گوته‌ی خۆی تاوانکاران و چه‌ته و ئه‌وانه‌ی خه‌ڵـکی ده‌تۆقێنن.
به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌م لێـدوانه‌ی دا له میانه‌ی وتووێژکردنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان که به سه‌ردانێـک له سوریایه. ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها گوتیشی وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی چاکسـازیدایه.
سه‌رۆکی سوریا که‌وتووه‌ته ژێر گوشـاری زیاتری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و سه‌رکوتکردنه. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سـگرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی داوای له ڕێبه‌ری سوریا کرد ده‌موده‌ست توندوتیژی ڕابگرێت. ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و شێوه‌یه ده‌ربکات له‌وه‌تای له مانگی سێـیه‌وه شـۆڕشه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ده‌ڵێت سکرتێری گشـتی بان کی مون له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له ڕۆژی شه‌ممه هه‌مان په‌یامی به به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د گه‌یاندووه
سرچاۆاه : http://www.voanews.com/kurdish/news/syria_4_7aug11-127091088.html
پاسدارانی ئێران کاسبکارێکی کوردیان کوشت
پێرێ له ناوچه‌ی ده‌شتی وه‌زنێی سەردەشت، چەکدارانی دەوڵەتی ئێران جارێکی‌تر هێرشیان کردە سەر کۆڵبەرانی کورد و له ئاکام دا لاوێکی 19 سالان به‌ناوی عوسمان مه‌حمودییان دانشتووی گوندی ئالواتانی سەربە سەردەشت بە سەختی بریندار دەبێت، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی پیرانشار گیانی لەەست دەدات.
چەند ڕۆژ لەمەوبەریش، کۆڵبەرێک بەناوی ئارمان تەمەن 17ساڵە و خەڵکی گوندی توەسوورانی سەرشیو نێوان جادەی سەقز-مەریوان لە گوندی قوڵقوڵەی نێوان مەریوان- پێنجوێن دەکەوێتە کەمینی چەکدارانی ڕژیم و گیانی لەدەست دەدات و دوای 3 ڕۆژ تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە.
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2583-2011-08-05-11-39-37
ناره‌زایه‌تی دژ به تۆپبارانه‌کانی ئێران له شه‌قڵاوا
هه‌ر له درێژه‌ی چالاکیه‌کان و کاردانه‌وه‌کان دژ به تۆپبارانه‌کان و هه‌وڵه داگیرکاریه‌کانی ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر باشووری کوردستان، دوێنێ له شه‌قڵاوا کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ڕێکخرا و ڕژێمی ئێران شه‌رمه‌زار کرا.
دوێنێ به به‌شداری 12 رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له باره‌گای سه‌نته‌ری رۆشنبیری شه‌قڵاوا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازكرا و تێیدا وێڕای شه‌رمه‌زار کردنی تۆپبارانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، یاداشتێكی ناڕه‌زایی هاوبه‌ش به واژۆی هه‌ر 12 رێكخراوه‌كه بۆ قائیمقامی قه‌زای شه‌قڵاو به‌ڕێکرا.
ئه‌و ڕێکخراوانه داوایان له هه‌موو لایه‌ک کردووه، بایكۆتی هاورده‌كردن و كڕینی كه‌لوپه‌لی ئێرانی بكه‌ن و داواش له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن له كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیدا كه بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه 8ی ئاگۆست، به‌رێوه بچێت، هه‌ڵوێستێكی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت.
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2582-2011-08-05-11-32-34
ناره‌زایه‌تی پارله‌مانتارانی ئا‌ڵمانیا دژ به هێرشه‌کانی رژیمی ئێران به سه ر باشۆه ری کردستان
نۆ ئەندام پەرلەمانی ئەڵمان و ژمارەیەک ئەکادێمسێن هێرشی ئێرانیان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە تووندی شەرمەزار کرد
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، 9 پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمان و چەندین ئەکادێمسێنی ئەو وڵاتە سەرەڕای شەرمەزار کردنی هێرشەکانی ئێران، داوا لە یەکێتی ئەوروپا و کاربەدەستانی ئەڵمان دەکەن، هه‌وڵی ڕاگرتنی ئەو خوێن رژاندنە بده‌ن. هەروەها ڕادەگەیەنن، بەزاندنی سنوور لەلایەن سوپای ئێرانەوە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە و شتێکه که قبوڵ ناکراوە.
ئولا یەلپکە، گوتەبێژی پارتی چەپی ئەڵمان بۆ سیاسەتە نێوخۆییەکان، رەخنەی لە سیاسەتی ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرت و گوتی: ئەمریکا بەدانی زانیارییە سیخوڕیی دەربارەی تێکۆشەرانی کورد، هاوکاری ئەو شەڕە هاوبەشەی ئێران و تورکیا دەکات".
پەرلەمانتار ئولا یەلپکە، هەروەها رەخنە لە حکومەتی ئەڵمانیش دەگرێ و دەڵێ: ئەڵمان بەشێکە لەو هاوپەیمانە دژە کوردە لەکاتێکدا ئەو کوردانەی لێرە دەژین بە قەدەخەکردنی په‌که‌که وەک تیرۆریست دەخاتە ژێر چاودێری، هەموو هێزە دیموکراتییەکان و بزووتنەوەی ئاشتیخوازەکان دەبێ ئێستا پشتیوانی لە کورد بکەن کە لەژێر هەڕەشەی کۆمەڵکوژیدایە.
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2578-2011-08-04-13-44-46
Subscribe to:
Posts (Atom)