لە درێژەی سیاسەتی لەسێدارەدانی گیراوان لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، زیندانیەکی بەلووچ لە گرتووخانەی شاری کرمان لەسێدارەدرا.
گیراوێکی بەلووچ بە ناووی" محەمەد مندا زێهی" ڕۆژی ٣ شەممە ٢٦ی جولای لە گرتووخانەی شاری کرمان لەسێدارەدرا.
بە گوێرەی ئەنجومەنی چالاکانی مافی مرۆڤی بەلووچستان، ئەو گیراوە لە کاتێکدا لەسێدارەدراوە، کە ماوەی ٦ ساڵه لە گرتووخانە ڕاگیرابوو و بێ ئامادە بوونی پارێزەر و بنەماڵەکەی لەسێدارەدراوە.
بەو پێیە لەسەرەتای ئەمسالی زاینیەوە تا ئێستا لانیکەم ٣١٧ کەس لە ئێران لەسێدارەدراون.
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2539-2011-07-29-11-43-18
No comments:
Post a Comment