به‌مه‌به‌ستی لێكۆلێینه‌وه له هۆكاری بۆردومانكردنی سنووره‌كان، لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و لێكۆلینه‌وه له بۆردومانی سنووره‌كان ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه لانه محه‌مه‌د سه‌ید عه‌لی حافز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدرالێ به‌ئاژانسی هه‌والێی په‌یامنێری راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 6ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدرالێدا پرسی تۆپبارانی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌م له‌لایه‌ن ولاێتانی دراوسێوه وروژاند، و دواتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ردوو لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی راسپارد كه له‌گه‌لێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگریدا تاوتوێی ئه‌و پرسه بكه‌ن و هاوكات شاندێكیش له لیژنه‌كان سه‌ردانی سنووره‌كان بكه‌ن و به‌هه‌ماهه‌نگی تاوتوێی ئه‌و پرسه بكه‌ن.
وتیشی: "خۆشبه‌ختانه له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 10ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه كه عارف ته‌یفور سارۆكه‌یه‌تی دانیشتنه‌كه‌ی كرد، جارێكی تر ئه‌و پرسه وروژێنرایه‌وه كه ده‌بێت ئه‌و لیژنانه په‌له بكه‌ن له نووسینی راپۆرته‌كان و سه‌ردانكردنی سنووره‌كان، بۆیه بریاردرا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لێ هه‌رێمی كوردستاندا سه‌ردانی سنووره‌كان بكه‌ن و لێكۆلینه‌وه له هۆكاری بۆردومانه‌كانی سه‌ر سنوور بكه‌ن
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=240690: سرچاۆاه
http://cdn.wn.com/pd/0c/cc/3700b4254abbc59843b3c410c0d7_grande.jpg
No comments:
Post a Comment