Friday, July 22, 2011

سزای 4 ساڵ زیندان بۆ شەهرام بلوریچالاکی مه‌ده‌نی کورد


ڕێژەی گوشار، دەستبەسەر کردن و سەپاندنی سزای زیندان بەسەر چالاکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا دێت زیاتر دەبێت، لەو چووارچێوەیەدا چالاکێکی کورد رووبەڕووی سزای ٤ ساڵ زیندان بووەوە.
بە گوێرەی راگەیاندی" کەمەپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێران" شەهرام بلوری" چالاکی مەدەنی کورد لە لایەن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی شاری تاران بە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی نیزام ڕووبەڕووی سزای ٤ ساڵ زیندان بووەوە.
شەهرام بلووری لە رێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ساڵی رابردوو لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراو و ماوەی ٨ مانگ لە ژووری تاکەکەسی گرتووخانەی ئێوین ڕاگیرا تا ئەوەی بە بارمتەی پولی ٢٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2497--4

No comments:

Post a Comment