Sunday, August 7, 2011

ناره‌زایه‌تی پارله‌مانتارانی ئاڵمانیا دژ به‌ هێرشه‌کانی رژیمی ئێران به سه ر باشۆه ری کردستان


نۆ ئەندام پەرلەمانی ئەڵمان و ژمارەیەک ئەکادێمسێن هێرشی ئێرانیان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە تووندی شەرمەزار کرد
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، 9 پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمان و چەندین ئەکادێمسێنی ئەو وڵاتە سەرەڕای شەرمەزار کردنی هێرشەکانی ئێران، داوا لە یەکێتی ئەوروپا و کاربەدەستانی ئەڵمان دەکەن، هه‌وڵی ڕاگرتنی ئەو خوێن رژاندنە بده‌ن. هەروەها ڕادەگەیەنن، بەزاندنی سنوور لەلایەن سوپای ئێرانەوە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە و شتێکه‌ که‌ قبوڵ ناکراوە.
ئولا یەلپکە، گوتەبێژی پارتی چەپی ئەڵمان بۆ سیاسەتە نێوخۆییەکان، رەخنەی لە سیاسەتی ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرت و گوتی: ئەمریکا بەدانی زانیارییە سیخوڕیی دەربارەی تێکۆشەرانی کورد، هاوکاری ئەو شەڕە هاوبەشەی ئێران و تورکیا دەکات".
پەرلەمانتار ئولا یەلپکە، هەروەها رەخنە لە حکومەتی ئەڵمانیش دەگرێ و دەڵێ: ئەڵمان بەشێکە لەو هاوپەیمانە دژە کوردە لەکاتێکدا ئەو کوردانەی لێرە دەژین بە قەدەخەکردنی په‌که‌که‌ وەک تیرۆریست دەخاتە ژێر چاودێری، هەموو هێزە دیموکراتییەکان و بزووتنەوەی ئاشتیخوازەکان دەبێ ئێستا پشتیوانی لە کورد بکەن کە لەژێر هەڕەشەی کۆمەڵکوژیدایە.

سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2578-2011-08-04-13-44-46

No comments:

Post a Comment