ڕۆژی هه‌ینی به لای که‌م 6 که‌س له سوریا کوژراون له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش به هێز وه‌ڵامی خۆپـیشـاندانه گه‌وره‌کانیان دایه‌وه.
کوشـتنه‌کان پاش ئه‌وه ڕوویان دا که به ده‌یان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ری دژه حکومه‌ت خۆپـیشـاندانیان سـازکرد بۆ ده‌سـتبه‌رداربوونی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، که له ئێسـتادا دووچاری گه‌وره‌ترین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه بووه له ماوه‌ی 11 سـاڵی حوکمڕانیـیه‌که‌یدا.
شایه‌تان و هه‌روه‌ها چالاکوانان ده‌ڵێن کوشتنه‌کان له ناوچه‌کانی ده‌وری دیمه‌شقی پایته‌خت و پارێزگای ئه‌دلیبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و شـاری حومس ڕوویانداوه.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان به لای که‌م 5 که‌سی دیکه له شه‌ودا له حومس کوژراون پاش ئه‌وه‌ی له‌شـکر ده‌سـتیکرد به سه‌رکوتکردنێـکی گه‌وره له شـاره‌که‌دا.
ڕۆژی پـێـنجهشهممه دانیشـتوان و چالاکوانان گوتیان تانکه‌کانی حکومه‌ت کۆڵانه‌کانی شـاره‌که‌یان گرتووه له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت شاڵاویان بردووه و که‌وتوونه‌ته ده‌سـتگیرکردنی خه‌ڵـکی.
هاوکات چالاکوانان ده‌ڵێن هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسایش تێـڵا و گازی فرمێسـک ڕێژیان به‌کارهێناوه بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشــانده‌ران له پارێزگای حه‌سه‌که‌ی زۆرینه کورد.
ڕاپـۆرتیش هه‌ن باس له‌وه ده‌که‌ن خۆپـیشـاندان له شـاره‌کانی دیکه ڕوویانداوه، له‌وانه ده‌رعا و لازقیـیه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تیش ده‌ڵێن لایه‌نگرانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به ئاڵای سوریاوه خۆپـیشـاندانیان له چه‌ندین شـاری وڵاته‌که‌دا کردووه
http://www.voanews.com/kurdish/news/syria_22jul11-126018834.html : سرچاۆاه
No comments:
Post a Comment