Friday, July 22, 2011

تێکهەڵچوون لە نێوان جەماوەر و هێزەکانی ڕژیم له‌ سنه‌


گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستمان گەیشتووە، دوێنی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە شاری سنە هێرشیان کردە سەر ماڵان لە چەندین گەڕەکی ئەو شارە و لە گەڕەکەکانی" بەهاران و شاڵمان" ڕووبەڕووی بەرەنگار بوونەوەی خەڵک بوونەوە و ناچار بوون پاشەکشە بکەن.
هەروەها ڕاگەیەندرا کە هێزەکانی ڕژیم هێرشەیان کردووەتە سەر گەڕەکەکانی" فەرەح، عەباس ئاوا و قشلاق". ڕاگەیەندرا خەڵکی ئەو گەڕەکانە تا دەرەنگانی شەو لەگەڵ هێزەکانی ڕژیم دەرگیر بوون.

سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2491-2011-07-22-11-11-14

No comments:

Post a Comment