Friday, July 15, 2011

ده‌ستبه‌سه‌رکردنی چه‌ندین که‌س له‌ رۆژهه‌ڵات


دەستبەسەر کردنی کوردان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.
بە گوێرەی مالپه‌ری" موکریان" ٣ کەسی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی" ئومێد عەدبۆ، مەنسوور ئاروند و شۆڕش ئەولیان" نزیکەی مانگێک لەمەو پێش لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانی ڕژیم لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کراون.
تا ئیستا کاربەدەستانی دەزگای داد هیچ هۆکارێکیان بۆ دەستەبسەر کردنی ئەو ٣ کەسە رانەگەیاندووە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری پارتیەکی کوردی دەستبەسەر کراون.
لە لایەکیتر ڕاگەیەندرا کە کەسێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی" جەهانگیر" لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاری پارتە کوردیەکان دەستبەسەر کراوە.

سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2451-2011-07-15-11-29-19

No comments:

Post a Comment