وه‌زاره‌تی دارایی ئا‌مریكا رایگەیاند، ئێران ڕیکەوتنێکی نهێنی لەگەڵ ڕێکخراوی ئەلقاعیدە هەیە و بەپێیە، ئێران ئه‌مڕۆكه گه‌وره‌ترین حكوومه‌تی پاڵپشتی تیرۆرە له جیهاندا.
وه‌زاره‌تی خەزێنەداری ئامریکا دوێنی بەدەرکردنی لێدوانێک ڕایگەیاند 'كۆماری ئیسلامی ئێران مۆڵه‌تی به ئه‌ندامێكی باڵای رێكخراوی ئەلقاعیده داوه له ناو ئێران و كار و چالاكی بۆ ئه‌و رێكخراوه بكات.
بە گوێرەی لێدوانەکە، ئێران گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتنێكی نهێنی له‌گه‌ڵ ئەلقاعیده و مۆڵه‌تیان پێده‌دات سه‌رچاوه‌ی دارایی و ئه‌ندامه‌كانیان له‌و وڵاته‌وه تێپه‌ڕ بن. بەو پێیە كه‌سێك به ناوی "عیزه‌دین عه‌بدولعه‌زیز خه‌لیل" كه ئه‌ندامێكی پایه‌به‌رزی ئەلقاعیده‌یه، ماوه‌ی 6 ساڵه له ئێران كاری گواستنه‌وه‌ی پاره و ئه‌ندامان و هێزی نوێ بۆ ئەلقاعیده ده‌كات له ئێرانه‌وه به‌ره‌و ئه‌فغانستان و پاكستان.
"ده‌یڤید كۆهێن" جێگری وه‌زیری خەزێنەداری ئامریکا له‌وباره‌یه‌وه ڕایگەیاند 'ئێران ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین حكوومه‌تی پاڵپشتی تیرۆریزمه له جیهاندا'.
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/rojhelatinavin/2541-2011-07-29-12-01-14
No comments:
Post a Comment