Friday, July 22, 2011

لێدوانی یه‌کێتی نیشتمانی له‌سه‌ر هێرشه‌کانی ئێران


لە چوارچێوەی کاردانەوەکان لەدژی هێرشەکانی ئەم دوایەی دەوڵەتی ئێران بۆسەر باشووری کوردستان، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانیکی نوسراودا هەڵوێستی خۆی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.
یەکیەتی نیشتمانی داوای لە حكوومە‌تی عێراق كردووە ،‌توانای سیاسی و دیپلۆماسیی خۆی بۆ ڕاگرتنی شە‌ڕ و كۆتاهێنان بە‌تۆپبارانكردنی سنووری باشووری كوردستان بخاتەگەڕ.
دوای 5 ڕۆژ لە هێرشەکانی دەوڵەتی ئێران بۆسەر خاکی باشووری کوردستان، دوێنێ مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بە دەرکردنی لێدوانێکی فەرمی هەڵوێستی خۆی بۆ ڕای گشتی کوردستان ئاشکرا کرد.
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانەکەیدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند:
-هه‌روه‌ك ئاشكرایه‌ ماوه‌یه‌كه‌ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ درێژایی سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌ گه‌ڵ ئێران، له‌ قه‌لادزێوه‌ تاوه‌كو حاجی ئۆمه‌ران، تۆپبارانێكی خه‌ستی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن، شه‌ڕێكی سه‌ربازی قورس له‌ نێوان هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و هێزه‌كانی پژاك رووده‌ده‌ن. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌ كه‌ناڵی تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆی به‌ كۆماری ئیسلامی راگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ق نییه‌ خه‌ڵكی بێ گوناهی ئه‌و ناوچانه‌ ببنه‌ قوربانی و نرخی شه‌ڕێك بده‌ن، ئه‌وان ته‌ره‌فه‌ێك نین تێیدا.
هه‌روه‌ك داواشمان له‌ حكومه‌تی ئیتحادی عیراق كردووه‌ و داواشیان لێده‌كه‌ینه‌وه‌ توانای سیاسی و دیبلۆماسی خۆیان بۆ راگرتنی شه‌ڕو كۆتایی هێنان به‌تۆپبارانكردنی سنووری كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌ عیراقی فیدراڵی بخه‌نه‌گه‌ڕ و مه‌ینه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2494-2011-07-22-11-49-07

No comments:

Post a Comment