سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه خدر كه‌ریم بۆ ئاژانسی په‌یامنێر رایگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئاگاردار كراینه‌وه, كه‌وا بۆمبێكی دیكه‌ی نه‌ته‌قیوی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه دۆزراوه‌ته‌وه, كه ئه‌وه دووه‌مین بۆمبه كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه.
Saturday, September 17, 2011
بۆمبێكی دیكه‌ی نه‌ته‌قیو له هه‌له‌بجه ده‌دۆزرێته‌وه
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه خدر كه‌ریم بۆ ئاژانسی په‌یامنێر رایگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئاگاردار كراینه‌وه, كه‌وا بۆمبێكی دیكه‌ی نه‌ته‌قیوی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه دۆزراوه‌ته‌وه, كه ئه‌وه دووه‌مین بۆمبه كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه.
شاخه‌وانه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا واژووی دادوه‌ریان ده‌وێت بۆ ئازادبوون
گوشار بۆ زیندانیانی سیاسی کورد
پارله‌مانتارانی باشوور نامه‌یه‌ک بۆ پارله‌مانی تورکیه ده‌نێرن
Thursday, September 15, 2011
وێنه ی کچه گه ریلایه ک به چه کی کیمیاوی تورکیا برینداربوه
یه‌كێك له‌و به‌شداربووه كوردانه‌ی كه وێنه‌ی سوتاوی كچه گهریلاكهی بڵاوكردۆته‌وه، نووسیویه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن توركیاوه دژ به په‌كه‌كه كه له شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی ترسناك ئه‌و كاره‌ساته روویداوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه نیگه‌رانی زۆربه‌ی ئه‌و بهشدارابوانهی تۆڕی فه‌یسبووكی لێكه‌وتۆته‌وه كه كۆمێنتیان له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیووه و داوایان كردووه راگه‌یاندن بایه‌خ به‌م كاره ترسناكه‌ی سوپای توركیا بده‌ن
source: http://www.sharazurpost.org/news/kurdistannews/1002-2011-09-15-12-04-34.html?tmpl=component&print=1&layout=default&page
Monday, September 12, 2011
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ئێمه دارده‌ستی كه‌س نین و له‌سه‌ر داواكاریش شۆڕشگێڕ نه‌بووینه
ئه‌مڕۆ وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه, ئێمه له كوردستانی عێراق شتێكی ئاوا به ئیستیفزازی داده‌نێین, ده‌بێ هه‌موو بزانن ئێمه پێشتر و ئێستاش له‌سه‌ر داوای كه‌س شۆڕشگێڕ نه‌بووینه هه‌روه‌ها چه‌كێكی فرۆشتنیش نه‌بووینه به‌ده‌ستی كه‌سانی دیكه, به‌ڵكو ئێمه خاوه‌نی پرسێكین و باوه‌ڕمان پێی هه‌یه, له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان خه‌باتمان كردووه و ده‌یكه‌ن, ستراتیژی ئێمه‌ش له‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه هه‌ڵقوڵاوه, به‌شێوه‌یه‌ك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتان و میلله‌تانی ناوچه‌كه نه‌وه‌ستێته‌وه.
Saturday, September 10, 2011
وەڵامی پەکەکە: پێویستمان بە هاوکاری ئیسرائیل نیە
ئەحمەد دەنیز به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، رایگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا ئێمه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئیسرائیله‌وه هیچ ئاگادارییه‌كمان پێنه‌گه‌یشتووه بۆ یارمهتدانمان، بەڵام PKK هیچ كات ئامادە نییە لەسەر حسابی تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل‌و توركیا پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بەبەستێ".
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل له دوو رۆژى رابردوودا رایگه‌یاندبوو "ئیسرائیل ئامادەیە هاوكاری گەریلاكانی پەكەكە بكات لەرووی دابینكردنی چەك و مەشقی سەربازییەوە"، ئه‌م لێدوانه‌ش دواى تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا‌و ئیسرائیل هات، كه له‌سه‌ر فڕۆكه سیخوریه‌كان كێشه كه‌وتبووه نێوانیان.
ئه‌حمه‌د دەنیز گوتی "ئیسرائیل لە رابردوودا چەندین جار هاوكاری سەربازیو لۆجستی دژی گەریلاكانی پەكەكە پێشكەش بە توركیا كردووە، بۆیە هاوكاری كردنی ئیسرائیل بەهەموو شێوەیەك رەتدەكەینەوە".
هه‌روه‌ها گوتیشى "گەریلاكانی PKK هیچ پێویستیان بە مەشقی سەربازی ئیسرائیل نییە، چونكە گەریلا خاوەنی تەكنیكو مەشقێكی سەربازی تایبەت بەخۆیەتی، لەبەرئەوە هێزەكانی دیكه پێویستیان بەوەههیە گەریلا مەشقیان پێبكات
ئیسرائیل هاوكاریكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له گل پ ک ک
گوشاره‌کانی رژیمی ایران بۆسه‌ر گه‌ل له رۆژهه‌ڵات
گوشاری ڕژیمی ئیران بۆسەر لاوانی کورد هیچ سنورێک ناناسێت.
لە سەردەشت لاوێکی کورد دوای بریندار کردنی قۆڵەبەست کرا و دوو لاوی مەریوانیش دوای مانگێک هێشتنەوەیان لە ژوری تاکەکەسی، بۆ زیندانی مەریوان گوازرانەوە.
. به پێی ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵده‌ری موکریان نیوز، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لاوێک به ناوی ئیبراهیم قازانی خه‌ڵکی گوندی دۆله گه‌نمی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت، له لایه‌ن چه‌کداره‌کانی ڕژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ کراوه. به وته‌ی شایه‌د حاڵان ئه‌و لاوه له کاتی قۆڵبەستکردنی دا، بریندار کراوە.
لە لایەکی تر دوو لاوی دەستبەسەر كراوی مەریوانی بەناوەكانی سۆران كاوە و زانیار ئەفسەری خەڵکی گوندی نێی هەڵکەوتوو لە نزیک شاری مەریوان، دوای یەك مانگ راگرتنیان لە ژووری تاكەكەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکە، بۆ زیندانی گشتی مەریوان راگوێزران.
ئاژانسی هەواڵنێری کوردپا ئەو هەواڵە دەگوازێتەوە و ڕادەگەیەنێ سۆران كاوە تەمەنی 16 ساڵە و لە ڕۆژی 19ی گەلاوێژ گیراوە. هەرەوەها زانیار ئەفسەریش تەمەنی 19 ساڵە و لە رێكەوتی 21ی گەلاوێژ گیراوە. بەگوێرەی سەرچاوەکە ئەو دوو‌و لاوە لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە گوندی نێ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە پارتە کوردییەکانی دژبەری ڕژیم دەستبەسەر كراون.
سرچاۆاه: http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2786-2011-09-10-13-16-15
داگیرکه‌رانی کوردستان ئاماده‌کاری شه‌ڕ ده‌که‌ن
دەوڵەتی تورکیا، بەشیوەیەکی بەرفراوان خۆی بۆ هێرشکردنە سەر باشووری کوردستان ئامادە دەکات.
دوابەدوای سەردانی سەر فەرمانداری گشتی ئەرتەشی تورک، نەجدەت ئۆزەل بۆ هەرێمە سنوورییەکان، ئەرتەشی تورک گوڕی دا بە گواستنەوەی هێزی زیاتر بۆ شرنەخ و جۆلەمێرگ.
لە لایەکیتر، ڕژیمی ئێرانیش هێز و تەقەمەنی زیاتر دەگوازیتەوە هەریمەکانی دۆڵە کۆکێ، دۆڵە توێ و دەشتی وەزنێ.
لە رۆژانی ڕابردوودا سەرفەرمانداری ئەرتەشی تورک نەجدەت ئۆزەل هاوشانی دەیان فەرماندەی سەربازی، لە چوارچێوەی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفروان بۆسەر باشووری کوردستان سەردانی شارەکانی مەلەتی، ئامەد، باتمان، سێرت و جۆلەمێرگی کرد.
ئەو شاندە کە سەرقاڵی ئامادەکاری شەڕە، لەگەڵ کاربەدەستانی ئاکەپە لەهەرێمەکە کۆبۆوە.
هەرچەندە هەندێ لایەنی نیزیک لە ئاکەپە ئەو سەردانە ئاسایی ناودێر دەکەن، بەڵام گواستنەوەی هێزی زیاتری سەربازی بەرەو سنوری باشووری کوردستان ئاشکرای دەکات کە دەوڵەتی تورک خۆی بۆ هێرشێکی بەربڵاو ئامادە دەکات.
لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژئاوای تورکیاوە بەڕیگەی شەمەننەفەر چەک و تەقەمەنی دەگوازنەوە شرنەخ و جۆلەمێرگ.
بانگەشە دەکرێت کە ئەرتەشی تورک لە مانگەکانی ئۆکتوبەر و نۆڤەمبردا دەستبە جموجۆڵەکانیان دەکەن بۆ دەرەوەی سنور.
شانبەشانی ئەو جموجۆڵە سەربازیانە، ترافیکی تیپلۆماسیش بەردەوامە.
لەو چوارچیوەیەدا ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، فەرەیدون 'سنرلی ئۆغلوو' دەچێتە بەخدا و هەولێر.
هەروەها بریارە جێگیری سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان، نێچیروان بارزانی لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێم کەریم سنجاری بچێتە تورکیا.
لە لایەکی تر، جموجۆڵی هێزەکانی ڕژیمی ئیران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی هەیە.
سەرەڕای ئاگربەستی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک، ڕژیم لە چەند رۆژی ڕابردوودا هەزاران سەربازی بەرەو هەرێمە سنورییەکان گواستۆتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە هەرێمەکەوە گەیشتوون، سوپای پاسداران هێزی زیاتری ڕەوانەی دۆڵە کۆکێ، دۆڵە ئایشێ، دەشتی وەزنێ و کێلەسین کردوو
http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2784-2011-09-10-12-51-56:سرچاۆاه
سیمینارێک له‌سه‌ر ره‌وشی کورد له رۆژئاوای کوردستان
له ئێواره کۆڕێک له شارى سلێمانى له‌باره‌ى کێشه‌ى کورد له رۆژئاواى کوردستان پێداگرى له‌سه‌ر یه‌کێتى گەلی کورد کرایه‌وه و تورکیا و ئێران وه‌ک کۆسپێک له‌به‌رده‌م کوردانى رۆژئاوا بۆ گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان بەناو کران.
ئێواره‌ى دوینێ له هۆڵى ئازادى حزبى شیۆعى لە شارى سلێمانى سیمینارێک له لایه‌ن نوێنه‌رانى هه‌ر دوو حزبى پارتى چه‌پى کوردى سوریا و پارتى یه‌کێتى دیموکراتى بهرَێوه چوو.
سیمیناره‌که به سرودی ئه‌ی ره‌قیب و ده‌قیقه‌یه‌ک ڕاوه‌ستان بۆ گیابه‌خت کردوانی ڕێگای ئازادی گه‌لی کورد ده‌ستی پێ‌کرد.
ئامانج لە سیمیناره‌که یه‌کێتى گه‌لى کورده بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى گه‌لى کورد له رۆژئاوا کوردستان.
له سیمیناره‌که‌دا نوێنه‌رى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى باسى له‌و ته‌نگژه سیاسیانه کرد که هه‌رێمى رۆژهه‌ڵاتى ناوڕاستى گرتووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کرد تورکیا دژایه‌تى جوڵانه‌وه‌ى کورد ده‌کات و ته‌نانه‌ت نایه‌وێت کوردان له سوریاش بگه‌ن به مافه‌کانیان.
هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند که تورکیا کارده‌کا و ده‌یه‌وێت هه‌رێمى کورستانیش راکێشێته نێو شه‌ڕى کورده‌وه.
نوێنه‌ره‌که‌ى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى باسى له چه‌وسانه‌وه‌ى کوردی له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له لایه‌ن ئێرانیشه‌وه کرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئێمه وه‌ک گه‌لى کورد هێرش ناکه‌ینه سه‌رکه‌س و هه‌موو دنیاش هێرش کاته سه‌رمان ده‌توانین خۆمان پارێزین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که سه‌رکه‌وتنى کورد له یه‌کێتى نه‌ته‌ویی دایه.
شایانى باسه رۆژى 11 ئه‌م مانگه‌ش کۆنگره‌یه‌ک به‌به‌شداری پارته سیاسیه‌کانی رۆژئاوای کوردستان ده‌به‌سترێ له سه‌ر یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کورد.
http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2780-2011-09-09-12-29-08 :سرچاۆاه