Friday, October 14, 2011

حوکمی ئێعدامی دوو گیراوی سیاسی کورد ئەرێ کرا


حوکمی ئێعدامی زانیار مورادی و لوقمان مورادی 2 گیراوی سیاسی کورد کە لە گرتووخانەی رەجایی شەهری کەرەج ڕاگیراون، لە لایەن دیوان باڵای ئێرانەوە ئەرێ کراوە و پێیان ڕاگەیەندراوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پارێزەری ناوبراوان لە ئەرێ کردنی ئەم حوکمە بێ ئاگا بووە.
شایانی باسە زانیار مورادی و لوقمان مورادی دوای ئەوەی بۆ زیندانی رەجایی شەهری کەرەج گوازرانەوە، رەنجنامەیەکیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند لە ژێر شکەنجەی دژواری ڕژیم، ناچار بوون دانیان بە هەندێک شت داناوە کە ڕاستی نەبووە و ئێستا ڕەدی دەکەنەوە.

سرچاۆاه: http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2885-2011-10-13-11-29-28

کوژرانی 19 که‌س له‌ سوریه‌


ڕێکخستنی چاودێرانی مافی مرۆڤ لە سوریه کە ناوەندەکەی لە لەندەنی پێتەختی ئینگلستانە ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئاسایشی لە شاری "بەناس" لە باکووری سوریه، 10 کەس گیانیان لە دەست دا.
هەر دوێنێ لە شاری "هەئارا" لە باشووری سوریه لە ئاکامی ئاڵۆزییەکان دا لانی کەم 10 کەس کوژران.
به گوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە 15ی مانگی مارسەوە هەتا ئێستا نزیکەی 3 هەزار کەس کوژراون و دەیان هەزار کەسیش دەستگیر کراون.

سرچاۆاه: http://www.rojhelat.info/kurdi/rojhelatinavin/2890--19---

ناره‌زایه‌تی خوێندکارانی زانکۆی ئورمیه بۆ بڵاوکردنەوەی مادە مۆخه درات لە ناو لاوانی کور دا له له لایان هکۆمتی ایران‌


ڕژیمی ئێران بە شێوازی جۆراوجۆر لە هەوڵی لەناو بردن و نەخۆشکردنی کۆمەڵگای کوردستان بە تایبەت لاوانی کورد دایە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
یەکێک لەو ڕێکارانەی لەو ساڵانەی دواییدا ڕژیم بەکاری دێنێ، بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکانه‌ لە ناو لاوانی کور دا.
لەو پەیوەندییەدا بەشێكی بەرچاو لە خوێندكارانی زانكۆی ئورمیه لەبەرامبەر بڵاو بوونەوەی مادە هۆشبەرەكان لە نێو زانكۆ دا ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی كوردپا، ناڕەزایەتی خوێندكارانی زانكۆی ئورمیه‌ لەگەڵ هەڵسوكەوتی توندی خوێندكارانی بەسیجی ڕووبەڕوو بۆتەوە. خوێندكارانی زانكۆی ئورمیه لەو باوەڕە دان، خوێندكارانی بەسیجی هەندێ‌ مادەی هۆشبەری وەكوو تریاك، حەشیش، كراك و شیشە، بە نرخێكی زۆر كەم لە نێو خوێندكارانی كچ و كوڕ دا بڵاو دەكەنەوە.
ئەو خوێندکارە کوردانە لەبەرامبەر پەرە سەندنی مادە سڕكەرەكان و بڵاو كردنەوەیان لەلایەن خوێندكارانی بەسیجەوە، ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، بەڵام لەسەر بڕیاری لێپرسراوانی زانكۆ بە توندی هەڵسوكەوتیان لەگەڵدا كراوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لەناو زانكۆكانی ئێراندا كراوە، لە سەدا 82‎ی خوێندكارانی كوڕ و لە سەدا 15‎ی خوێندكارانی كچ لانیكەم بۆ یەك جار مادە سڕكەرەكانیان بەكار هێناوە. لە بڵاوکردنەوەی ئەو مادانەش، دارودەستەکانی ڕژیم ڕاستەوخۆ دەستیان هەیە

سرچاۆاه:http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2889-2011-10-13-13-11-56

به‌رده‌وامی بۆمبارانه‌کانی تورکیه‌ و چوونی شاندێک له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌


ماوه‌یه‌که‌ به‌ بێ ناوبه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی باشووری کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌ره‌تشی تورکه‌وه‌ بۆردومان ده‌کرێ
بۆ تاوتوێ کردنی بابه‌ته‌که‌ شاندێک له‌ ئه‌ندامانی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند:
به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شاندێک له‌ لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی بۆردومانه‌کان، سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند، له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دا، حه‌سه‌ن سنێد سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتی بڕیارمانداوه‌ وه‌فدێك له‌ لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ره‌وانه‌ی توركیا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توركه‌كان دا قسه‌ بكه‌ین تا چاره‌سه‌ری بۆردومان و تۆپبارانه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه ‌و كاتی سه‌ردانه‌كه‌یان دیاری نه‌كراوه‌.

سرچاۆاه: http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2891-2011-10-14-11-24-04

Wednesday, October 5, 2011

سوپای ئێران دوو قه‌ڵای دیكه‌ی سه‌ربازی بنیاد ده‌نێت و په‌یامنێر وێنه‌ و ورده‌كارییه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه

News and the Photos thanks to peyamner.com
 
 

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر كه‌وتوون، تاوه‌كو ئێستا سوپای ئێران 12 قه‌ڵای سه‌ربازی له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان بنیادناوه‌و به‌رده‌وامیشه‌ له‌زیادكردنی قه‌ڵاكان.

وێرایی بنیادنانی چەندین قەڵای سەربازی لە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان لە لایه‌ن سوپای ئێرانەوە، کە ناو شوێنی سەرجەم قەڵاکان لە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر لە برابردوودا خراونەتە روو، لە ئێستاشدا سوپای ئێران دوو قەڵای دیكه‌ی سەربازی لە سنوری باڵەکایەتی و لە سەرووی گوندەکانی مژدەینان و ئێنەو وێزەی سەر بە شارۆچکەی چۆمان بنیاد ناوه‌ كه‌ رێگەی ئۆتۆمبێل و تەزووی کارەباشی بۆ راکێشان.
شوێنی قەڵاکان لە ناوچەیەکی ھەرە بەرزن و دەروانە تەواوی شارۆچکەی چۆمان و دەوروو بەری.
لە بەدوا داچونێکی ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێردا کە موختاری گوندەکانی وێزەو بندایزان ده‌ڵێن: قەڵاکان بەشێوەیەکی ئاشکراو بە مەودایەکی زۆر کەوتونەتە قوڵای خاکی ھەرێمی کوردستان، بە تایبەت ئەو دوو قەڵایەی کە لە ماوەی ئەو ھەفتەیەدا بە کۆتا ھاتوون، دەکەونە ھەردوو ناوچەکانی (قەرەد، بۆزی قەندیل).
له‌مباره‌وه‌ موختاری گوندی بندایزان مستەفا ئەحمەد بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر گوتی: ماوەی دوو ساڵە ئێران ھەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ دروستکردنی قەڵای سەربازی لە سەر سنورەکانەوە دەست پێکردوەو لە ماوەی ئەو دوو ساڵەشدا چەندین قەڵای لە ناوچە سنوریەکانی باڵەکایەتی دروستکردون، لە نوێترین کاریشیدا قەڵایەکی سەربازی لە ناوچەی (قەرەد) کە دەکەوێتە ناوچەیەکی ھەرە بەرزی گوندو ئاوایەکانی (مژدەینان، ئێنە، خۆشکان و بندایزان) و بەسەر تەواوی سنوری شارۆچکەی چۆمان دەروانێت.

زیاتر رونیکردەوە، لە ئێستادا لەو قەڵایە پاسدارێکی زۆری تیادا نیشتە جێکراوەو رێگای ئۆتۆمبێل و تەزووی کارەبای بۆ راکێشراوەو شوێنی قەڵاکەش پێشتر واری مەردارو کۆچەرانی ھەرێمی کوردستان بووەو بە قوڵایەکی زۆر کەوتۆتە خاکی ھەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە تەواو بوونی قەڵای دووەمی ئێران کە لە ناوچەی (بۆزی قەندیل) لە سنوری نێوان گوندی وێزەو بناری قەندیل بەر لە ھەفتەیەک کارەکانی تەواو کراوە، موختاری گوندی وێزە عەبدوڵا حەمەد بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە سنوری گوندی وێزەو بناری قەندیلدا چوار قەڵای سەربازی لە لایەن ئێران لە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان بنیاد نراون و لە ئێستاشدا قەڵایەکی دیكه‌ی سەربازی لە (بۆزی قەندیل) دروستکردوەو پاسدارێکی زۆری تیادا نیشتە جێکردوە كه‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێل و تەزووی کارەباشی بۆ راكێشاوه‌.
حەمەد زیاتر وتی: قەڵاکان بەگشتی و ئەو قەڵایەی ئەم دوایە بەتایبەتی بە رادەیەکی زۆر لە نێو خاکی ھەرێمی کوردستان بنیاد نراوەو کەوتۆتە ناوچەیەکی ھەرەبەرزو دەروانێتە تەواوی گوندو ئاوایەکانی دۆڵی سەکرایەتی و بناری قەندیل.
لە سنوری شارەدێی حاجی ئۆمەرانیش کە چوار قەڵا لە ساڵی رابردوو بنیاد نرابوون، قەڵاکان لە ئێستادا تەزوی کارەباو رێگای ئۆتۆمبێلیان بۆ راکێشرا.

موختاری شارەدێی حاجی ئۆمەران رەشید بۆڵی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە ماوەی دووساڵی رابردوودا ئێران چەندین قەڵای سەربازی بە درێژایی سنوری شارەدێی حاجی ئۆمەرانەوە لە سەرووی ھەردوو گوندی ماوەتان و شیوەرەشدا بنیاد نان و چوار لەو قەڵایانە کەوتونەتە خاکی ھەرێمی کوردستان و لە ناوچە بەرزایەکانی (دۆل سێبەرە، گابەڵەک، بەردووناز، وار بڵندە) دروستکراوون.
سەرچاوەکە ناوی سەرجەم ئەو شوێنانەی بۆ ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر خستە روو کە لە ئێستادا قەڵای سەربازیان لێ دروستکراوەو پاسدارێکی زۆریشی تیادا نیشتە جێکراون و بە درێژایی چەندین کیلۆمەتریش رێگایان لە نێو خاکی ھەرێمی کوردستان بۆ چووەو قەڵاکانیش بە رووبەرێکی زۆر کەوتونەتە نێو خاکی ھەرێمی کوردستان.
ئەو سەرچاوەیە روونی دەکاتەوە کە قەڵاکان کەوتونەتە بەرزاییەکانی (پیرەلۆک، تەپکی ناو چالاوان، رەبایەی تاتی، بەرد قەلشت، گۆمێ، قەرەد، بۆزی قەندیل، دۆل سێبەرە، گابەڵەک، بەردووناز، وار بڵندە)
سەبارەت بە بەردەوام بوونی ئێران لە سەر دروستکردنی قەڵاکان و بنیاد نانی دووقەڵای دیكه‌و ئاگادرا بوونی لایەنی پەیوەندیدار، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەبار یاوەر بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: دروستکردنی قەڵای ئێران لە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان دەبێت لە رێگەی لێژنەیەکی پسپۆر کە نەخشەی عێراقی پێبێت بە پێی ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ھەیە، دەبێت بچێتە شوێنی قەڵاکان و بە ئامێری (GPS) سەیر بکرێن.  بزاندرێت ئەو قەڵایانە لە ناو خاکی ئێراندان یاخود ھەرێمی کوردستان، بەڵام تاکو ئێستا ھیچ لێژنەیەکی پسپۆر سەردانی ناوچەکەی نەکردوە ئاخۆ قەلاکان لەنێو خاکی ھەرێم دروستکراون یاخود نا، ئەگەر لە ریگەی لێژنەو بە نەخشە ئەوە سەلمیندرا ئەوکات قەڵاکان بە (تەجاوز) بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان دادەنرێن.
بۆ زیانیاری زیاتری خوێنەران ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر لە مانگی نۆی ساڵی رابردوو راپۆرتێکی دەربارەی حەوت قەڵا سەربازی ئێران لە نێو خاکی ھەرێمی کوردستان خستبوە روو لە ئێستاشدا چوار قەڵای تر دروستکراون.

Monday, October 3, 2011

ده‌وڵه‌تی تورک به‌رده‌وامه‌ له‌ که‌له‌پچه‌ کردنی کوردان


یاسەتی گرتن و دەستبەسەر کردن لە لایەن حکومەتی ئاکەپەوە بەردەوامە
چەندین ڕۆژە لە شاری ڕحا و ناوچەکانی دەورووبەری، هێزەکانی پۆلیسی ئاکەپە بەسەر ماڵی خەڵک و سیاسەتمەداران دا دەدەن و ژمارەیەکی زۆریشیان دەستبەسەر کردووە، بەڵام ئەمجارە بینای شارەداری بەدەپەیان کردە ئامانج.
لە شاری سێرتیش پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەڵک و 6 کەسیان دەستبەسەر کرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پرسوسی ڕحا پۆلیس و هێزەکانی تایبەت هەڵیانکوتایە سەر بینای شارەداری و دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەرەستەی ناو شارەداریەکەدا گرت.
لە هەمان کاتدا پۆلیس هێرشی کردە سەر ماڵی بەڕێوەبەرانی بەدەپەش و لە ئەنجامدا جێگری شارەدار مەهمەت ئۆزکان و ٩ کەسی تریان دەستبەسەر کرد.
هەر ئەمڕۆ لە شاری سێرتیش یەکینەی هێزەکانی تایبەت هەڵیکوتایە سەر ماڵی سیاسەتمەداران و ٦ کەسی دەستبەسەر کرد.

سرچاۆاه  : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2858-2011-09-29-12-56-21

خۆپیشاندانی کوردان له‌ رۆژئاوای کوردستان


ماوەی 64 ڕۆژە هیچ هەواڵێک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان نازاندرێت. گەلی کوردیش بە چالاکی جۆراوجۆ خاوەندارییەتی لە ئۆجەلان دەکەن.
لە ڕۆژئاوای کورردستان و سوریا، کوردان لە دژی تووند کردنی گۆشەگیری سەر رێبەرەکەیان لە مەیدانەکانن.
لە شاری حەلەبی سوریا، بە پێشەنگایەتی ژنان و لاوانی کورد، بەبەشداری هەزاران کەس چالاکییەکەی مەدەنی پێکهات.
جەماوەر بە وتنەوەی دروشم، خاوەندارییەتیان لە ئۆجەلان کرد و سیاسەتە شەڕانگیزییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

سرچاۆاه  : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2856-2011-09-29-11-30-58