له درێژه‌ی کاردانه‌وه‌کان له دژی تۆپبارانکردنی ناوچه سنووریه‌کانی هه‌رێمی باشووری کوردستان له‌لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ناڕه‌زایه‌تی نیشان دا‌و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌و کرده‌وه که کێشه‌کان به تۆپباران و ڕێبازی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناکرێن.
له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی باشووری كوردستان د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌باره‌ت به تۆپبارانکردنی ناوچه سنووریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وتی: به ده‌وڵه‌ته دراوسێكانمان ڕاده‌گه‌یه‌نین، هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر سنووره‌كان، به هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كتر چاره‌سه‌رده‌كرێت. به یه‌ك لایه‌نه و تۆپبارانکردن، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وتی:
به ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێین، ئێمه به‌ڕه‌سمی و ئاشكرا هه‌ڵوێستی خۆمان پێ ڕاگه‌یاندوون و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه که كێشه‌ی ئه‌منی، به‌تۆپباران و كاری سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت.
سرچاۆاه http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2455-2011-07-15-12-18-46
No comments:
Post a Comment