سه‌ره‌ڕای تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی باشووری كوردستان، سوپای ڕژیمی ئێران به درێژایی دوو كیلۆمه‌تر، چووەتە ناو خاكی هه‌رێمی باشووری کوردستان و سه‌رقاڵی دروستكردنی جاده‌و بنكه‌ی سه‌ربازین.
ماڵپەڕی هه‌واڵنێریی" ئاوێنە" ڕایگه‌یاند، لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای سه‌ردانێكی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێم ڕایگەیاند 'هێزەکانی ڕژیمی ئێران به‌قوڵایی دوو كیلۆمه‌تر، هاتوونه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و، سه‌رقاڵی دروستكردنی رێگاوبان و پایەگای سه‌ربازین'.
بە پێی سەرچاوەکە له ئه‌نجامی تۆپبارانی ئه‌و ناوچانه‌دا، له‌لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به هاوڵاتیان كه‌وتووه و، لیژنەکە به‌نوسراوێكی فەرمی داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، گوشاری جددی بخاته سه‌ر حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی لەو‌باره‌وه هه‌ڵویستی ڕوون نیشان بده‌ن.
له باره‌ی تۆپبارانه‌کانیشه‌وه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كاروان ساڵح ووتی:ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام بێت له‌تۆپبارانی ناوچه سنورییه‌كان، ئه‌وا پێویسته له دادگای لاها، یان هه‌ر دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی دیكه‌دا، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكرێ و، قه‌ره‌بووی هه‌موو زیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و، دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بكاته‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه پێشتر، ووته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌وه‌ی ڕه‌د کردبۆوە، کە هێزەکانی ڕژیمی ئێران چووبنه ناو خاکی هه‌رێمی باشووری کوردسستان.
http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/basur/2432-2011-07-12-14-31-45 : سرچاۆاه
No comments:
Post a Comment