دوێنێ له مێژووی تێکۆشانی ئازادیی گه‌لی کورددا، یه‌کێک له ڕۆژه هه‌ره گرنگه‌کان بوو.
850 نوێنه‌ری کۆنگره‌ی جڤاکا دێموکراتیک - که‌جه‌ده، بۆ ده‌ستنیشانکردنی پێشه‌ڕۆژی گه‌لی کورد له شاری ئامه‌د له باکووری کوردستان کۆبوونه‌وه.
گه‌لێک ڕۆشنبیر پارله‌مانته‌ر، نوێنه‌ری ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕیش سپیانیش به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که بوون.
کۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی کۆنگره‌ی جڤاکا دیموکراتیک - که‌جه‌ده، دوێنێ نیوه‌ڕ له ساڵۆنی کۆنفرانسی وه‌دات ئایدن له شاری ئامه‌د به‌ڕێوه چوو.
هاوسه‌رۆکانی که‌جه‌ده ئه‌حمه‌د تورک و ئایسه‌ل توغوڵوک، هاوسه‌رۆکانی به‌ده‌په فلیزکۆچالی و حه‌مید گه‌یلانی، سه‌رۆکی گرووپی پارله‌مانته‌رانی به‌ده‌په سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، پارله‌مانته‌ران و شاره‌دارانی به‌ده‌په‌ش به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که بوون.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان، ڕێکخستنه‌کانی ژنان و جه‌وانان، ڕۆشنبیران، نووسه‌ران، ڕۆژنامه‌وانان و گه‌لێک که‌سایه‌تیی باوه‌ڕه دینیه‌کانیش ئاماده بوون.
دوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی 6 کاتژمێری، هاوسه‌رۆکی که‌جه‌ده و پارله‌مانته‌ری وان ئایسه‌ل توغڵوک، ئه‌نجامنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.
توغڵوک ده‌ستنیشانی کرد که مۆدێلی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێموکراتیک، له دژی پێکه‌وه‌ژیان له ووڵاتاێکی هاوبه‌ش و دێموکرات نییه. هه‌ر تاکێک ده‌توانێ به شێوه‌یه‌کی ئازاد، به ناسنامه، باوه‌ڕ و که‌لتووری خۆی، له ناو ئه‌و مۆدێله‌دا، خۆی ده‌رببڕێ.
له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌ی دا ئایسه‌ل توغڵوک ده‌ستنیشانی کرد، ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و سیسته‌مه‌یه و داوای کرد، ڕه‌وشی ئۆجه‌لان چاکسازیی تێدا بکرێ.
هاوسه‌رۆکی که‌جه‌ده له به‌رده‌وامی ئه‌نجامنامه‌که‌دا، وه‌ها قسه‌ی کرد:
90 ساڵه سیاسه‌تی تواندنه‌وه و له‌ناوبردن له دژی گه‌لی کورد به‌ڕێوه چووه. گه‌لی کورد چیتر ڕه‌وشی بێ-ناسنامه‌یی په‌سه‌ند ناکا و ئیدی هه‌ر تاکێکی کورد خۆی وه‌کوو هاووڵاتی 'کوردستانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر' به‌ناو بکات.
ئایسه‌ل توغڵوک به‌بیری هێنایه‌وه که هێشتا سیاسه‌تی نکۆڵی و له‌ناوبردن، به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و سیاسی، درێژه‌ی پێ ده‌درێ و ووتی:
مافی گه‌لی کوردیشه، به که‌لتوور، زمان و ناسنامه‌ی خۆیه‌وه بژی. ده‌بێ حکوومه‌تی ئاکه‌په، ده‌ست له سیاسه‌تی بێناوه‌رۆک کردن و ته‌سفیه به‌ردا.
توغڵوک به‌تاڵکردنه‌وه‌ی پارله‌مانته‌رێتیی خه‌تیپ دیجله و ڕاگرتنی پارله‌مانته‌رانی به‌ره‌ی 'ڕه‌نج'ی له گرتووخانه‌دا به‌بیرا هێنایه‌وه و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌مه‌ش پارچه‌یه‌که له سیاسه‌تی له‌ناوبردنی سیاسی، به‌رامبه‌ر نوێنه‌رانی گه‌لی کورد.
هاوسه‌رۆکی که‌جه‌ده ئایسه‌ل توغڵوک پڕۆه‌ژی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێموکراتیکیشی وه‌ها ڕوون کرده‌وه:
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێموکراتیک نه‌ک ته‌نها بۆ گه‌لی کورد، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی تورکیه و باوه‌ڕه جیاجیاکان، سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌بردن و ده‌ربڕینی ئازاده. سیسته‌می سرووشتیی ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌یه. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته و نه سیسته‌می ده‌وڵه‌تیشه. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری سیسته‌می ژیانی یه‌کسانی گه‌لانه.
ئایسه‌ل توغڵوک، ئه‌و ڕسته‌یه‌ی که ڕای گشتیی کوردستان و تورکیه چاوه‌ڕوانی بوو، به‌م شێوه‌یه ده‌ربڕی:
له چووارچێوه‌ی په‌یماننامه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ و له سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنی ووڵاتی هاوبه‌ش، ئێمه وه‌کوو گه‌لی کورد، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێموکراتیک ڕاده‌گه‌یه‌نین.
850 نوێنه‌ره‌که‌ی که‌جه‌ده، به چه‌پڵه و ووتنه‌وه‌ی درووشم، ستایشی ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان کرد.
توغڵوک له کۆتایی ئه‌نجامنامه‌که‌دا، بانگی له‌گه‌لی کورد کرد، خاوه‌ندارێتیی له سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێموکراتیک بکا و به ڕووحی به‌رخۆدانوانانی 14ی جولای په‌ره به تێکۆشان بدات.
هاوسه‌رۆکی که‌جه‌ده هه‌روه‌ها بانگی له ڕای گشتیی جیهانیش کرد، پشتیوانی له تێکۆشانی ڕه‌وای گه‌لی کورد و ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتیک بکه‌ن.
دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نجامنامه‌که، وته‌بێژی کۆنگره‌ی جڤاکا دیموکراتیک جه‌مال جۆشکون، ڕاگه‌یاندنی کوردستانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خسته ده‌نگدانه‌وه و هه‌ر 850 نوێنه‌ره‌که‌ی که‌جه‌ده به یه‌ک ده‌نگ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریان ئه‌رێ کرد
http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2453-2011-07-15-11-55-31 : سرچاۆاه