له دژی هه‌وڵه داگیرکاریه‌کانی خاکی باشوری کوردستان له لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه، پێشمه‌رگه کۆنه‌کانی هه‌رێمی باشووری کوردستان ناڕه‌زایه‌تیی توندیان نیشان دا‌و، ووشیارییان دا که ئه‌گه‌ر ڕژیمی ئێران پاشه‌کشه نه‌کات، ئه‌وان ئاماده‌ن له دژی ئێران شه‌ڕ بکه‌ن.
هاوکات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕژیمی ئێران، به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه و به چه‌کی گران، هێرش ده‌کاته سه‌ر ناوچه سنووریه‌کانی باشووری کوردستان و، سه‌رگه‌رمی به‌زاندنی سنووره، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی له لایه‌ن پێشمه‌رگه کۆنه‌کانی کورد له هه‌رێمی باشووری کوردستانه‌وه به‌رز بۆوه.
کۆمه‌ڵیک له پێشمه‌رگه کۆنه‌کانی کورد، که له ده‌وروبه‌ری هه‌رێمه‌کانی شه‌ڕ ده‌ژین، توڕه‌یی خۆیان له دژی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر باشووری کوردستان نیشان دا و، ووشیارییان دا، ئه‌گه‌ر ڕژیمی ئێران پاشه‌کشه به هێزه‌کانی نه‌کات، ئه‌وانیش له پاراستنی خاکی کوردستاندا به‌شداری ده‌که‌ن.
شایانی باسه حکوومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان و حکوومه‌تی ناوه‌ندی ئێراقیش، تا ئێسته له به‌رامبه‌ر هێرشی داگیرکاریی بۆ سه‌ر باشووری کوردستاندا، بێده‌نگن.
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/basur/2458-2011-07-17-15-19-02
No comments:
Post a Comment