رێکخراوەکانی ژنان و کۆمۆسیۆنی ژنانی که‌نه‌که سەردانی ئاوارەکانی، هه‌رێمی قه‌ندیل یان کرد که به هۆی هێرشە داگیرکەریەکانی ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر باشووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ،ئاواره بوونه.
بۆ لێکۆلینه‌وه و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئاواره‌کانی داوێنی قه‌ندیل، شاندێکی پێکهاتوو له چه‌ندین نوێنه‌ری پارت و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ڕوویان کردە هەرێمی قەندیل.
له سه‌ردانه‌که‌یاندا شاندەکە، وێرای شه‌رمه‌زار کردنی ئه‌و هێڕشانه، داوایان کرد رێکخراوه‌کان و ڕای گشتی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێشانه‌ی دەوڵەتی ئێران بێ ده‌نگ نه‌بن و خاوه‌ن هه‌لوێست بن.
له‌سه‌ر ناوی شانده‌که ئه‌ندامی کۆمۆسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە، په‌روین عه‌زیز رایگه‌یاند: وێرای ئه‌و هێڕشانەش، گه‌لی ئەم دەڤەرە به به‌رخودانی خۆیان هه‌رێمه‌که‌یان به جێ نه‌یه‌شتووه، ئه‌وه‌ش مایه‌ی رێز و شانازییه.
په‌روین عه‌زیز هەروەها گوتی، به چی شێوه‌یه‌ک ئه‌رته‌شی تورک له زاپ به به‌رخودانی گه‌ریلاکانی تێکشکێندرا، ئه‌واش هێرشه‌کانی ئێران له هه‌رێمی قه‌ندیل تێکده‌شکێندرێت.
کۆمۆسیۆنی ژنانی که‌نه‌که رایانگەیاند، ئەوان هەموو هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ چارەسەری ئەو بارۆدۆخە و گەیاندنی ئەو پێشێلکاریانە بە رای گشتی جیهان.
یه‌ک له ئه‌ندامانی شانده‌که‌وه و ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نجومه‌نی ژنای ئازاد نه‌جیبه عومه‌ر رایگه‌یاند:
هێڕشه‌کانی ئه‌مجاره‌ی ئێران به‌رفراوانتره ئه‌وه‌ش بۆ شکاندنی ئیراده‌ی گه‌لی کورد، به‌لام به‌به‌رخودانی گه‌ریلاکان و گه‌لی هه‌رێمه‌که ئه‌و هێڕشانه تێکشکێندراوون.
جێی ئاماژەیە شانده‌که پێکهاتبوو له نوێنه‌ری ئەنجوومەنی ژنانی ئازاد، کۆمۆسیۆنی ژنانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان که‌نه‌که، کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان، رێکخراوی ئاسوودە، هاورێیانی ئاشتی و رێکخراوی لاوان.
http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2623-2011-08-12-12-27-32 : سرچاۆاه
http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2623-2011-08-12-12-27-32 : سرچاۆاه
No comments:
Post a Comment