ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی سه‌باره‌ت به تۆپباران كردنی سوپای ئێران بۆ سه‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستان سازكرد, ئه‌ندامێكیش ئاماژه‌یدا, په‌رله‌مانتاران چه‌ندین بابه‌تیان خسته روو, پێشنیار كرا سكاڵا له‌سه‌ر ئێران له دادگایه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی تۆمار بكرێت.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كوردستانی ئامینه زیكری بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: حكومه‌تی ئێران پێشێلی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كات, سه‌روه‌ری عێراقیش ده‌خاته ژێر مه‌ترسیه‌وه, بۆ ئه‌مه‌ش پاراستنی سنور كاری حكومه‌تی فیدراله و له ده‌ستوریش ئاماژه‌ی پێكراوه.
زیكری ئاماژه‌یدا: په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون, لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق پێك بێت, هه‌موو لایه‌نێكی ئه‌و سنوربه‌زاندنه روون بكاته‌وه, دۆكۆمێنت كۆبكه‌نه‌وه, شاندێك پێك‌بێنن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران گفتوگۆ بكات, ئه‌گه‌ر له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌ت شه‌ڕ دروست بێت بۆ هیچ لایه‌ك نییه هێرش بكانه سه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل, ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ ئه‌وه له ئێران به‌دی ده‌كه‌ین.
وتیشی: سبه‌ی په‌رله‌مان له دانیشتنه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت, پێشنیاره‌كان ده‌رده‌كه‌ون, كۆتایی دانیشتنه نائاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت, ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت, ئه‌و پێشنیار و گفتوگۆ‌و بابه‌تانه‌ی تاوتوێكرا, ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بڕیار و راسپارده.
روونیكرده‌وه: پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی به‌و خه‌ڵكه‌ی ئاواره‌بووانه بدات و قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه, چونكه له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی بۆ حاله‌تی فریاگوزاری ته‌رخانكراوه, پێشنیاركرا سكاڵایه‌كی فه‌رمی له دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئێران تۆماربكرێت, چونكه پێشێلی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات, بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك وه‌ره‌قه‌یه‌كی فشار له‌ده‌ست ئێمه دابێت, ده‌بێت قه‌ره‌بووی ئاواره‌كان و زیانلێكه‌وتووان بكاته‌وه.
له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی خسته‌روو: هاتنی سوپای ئێران به درێژایی 20 كیلۆمه‌تر بۆ ناوخاكی هه‌رێم له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانێكه‌وه وروژێنرا, خۆی سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی كردبوو‌و گله‌یی و گازنده‌ی له قایمقامی چۆمان كرد.
سرچاۆاه : http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=243595
No comments:
Post a Comment