کۆنسوڵی گشتی ڕژیمی ئێران له هه‌ولێر سه‌ید عه‌زیم حسێنی، له‌لێدوانێکدا تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ڕه‌د کرده‌وه و بانگه‌شه‌ی کرد که ته‌نها پێکدادان له نێوان سوپای پاسداران و هێزه‌کانی گه‌ریلادا پێکهاتووه.
شایانی باسه کاربه‌ده‌ستانی باڵای ڕژیمی ئێران پێداگری خۆیان له سه‌ر درێژه‌دان به هێرش و تۆپبارانه‌کان بۆ سه‌ر باشووری کوردستان و هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا، چه‌ندین جار دوپات کردۆته‌وه.
هه‌ر له دژی هێرش و تۆپبارانه‌کان و ئاژاوه‌گێڕی ڕژیمی ئێران، رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی باشووری کوردستان که‌مپینێکیان ده‌ستپێکرد و له‌و باره‌وه وه‌ها ده‌نووسن: ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و كه‌سایه‌تی، له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كانی سوپای پاسداران و سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی كونسوڵی ئێران له هه‌ولێر، ئه‌م كه‌مپینه‌مان راگه‌یاند.
ڕۆژنامه‌وانان ده‌ستنیشانیان کرد که ئامانجی كه‌مپینه‌كه، ده‌رکردنی كونسوڵی ئێرانه له هه‌ولێر و سلێمانی و ووتیان: چونكه پێمانوایه ئه‌م كونسوڵخانانه له جیاتی كاری دیپلۆماسی و باشتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و ئێران، ڕۆڵی خراپ و نه‌رێنی ده‌گێڕن و ئامانجیان كاری سیخوڕی و ئاژاوه‌گێڕیه.
ڕۆژنامه‌نوسان داوا له جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌که‌ن، ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه، ته‌نها له تۆپبارانه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا له لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه، 3 که‌س له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له ناویاندا منداڵێک گیانیان له‌ده‌ست داوه، لانی که‌م 11 که‌س بریندار بوون، ده‌یان گوند چۆڵکراون و زیادتر له هه‌زار بنه‌ماڵه ئاواره بوون.
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2622-2011-08-12-10-28-37
No comments:
Post a Comment