کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤی سوری ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به لای که‌م 55 که‌سیان کوشـتووه له ده‌می په‌لاماردانیان بۆ سه‌ر دوو ناوچه‌ی وڵاته‌که که خهڵـکهکهیان ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر حوکمڕانی زۆرداری سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ربڕیوه.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به پاڵپشـتی ماشێنی زرێپـۆشه‌وه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه ده‌ستیان به په‌لاماردانی شـاری دێر ئه‌لزور ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که کردووه و به لای که‌م 42 که‌سیان کوشـتووه. ده‌شڵێن له شـاڵاوێـکی دیکه‌ی له‌شـکریدا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی دۆڵی حوله‌ی پارێزگای حومس به لای که‌م 13 که‌س کوژراون.
سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕۆژی یه‌کشه‌ممه داکۆکی له سه‌رکوتکردنه توندوتیژ ئامێزه‌که‌ی خۆی کرد و گوتی ئه‌وه ئه‌رکێـکی نیشـتیمانیـیه بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به گوته‌ی خۆی تاوانکاران و چه‌ته و ئه‌وانه‌ی خه‌ڵـکی ده‌تۆقێنن.
به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌م لێـدوانه‌ی دا له میانه‌ی وتووێژکردنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان که به سه‌ردانێـک له سوریایه. ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها گوتیشی وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی چاکسـازیدایه.
سه‌رۆکی سوریا که‌وتووه‌ته ژێر گوشـاری زیاتری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ کۆتاییهێنان به‌و سه‌رکوتکردنه. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سـگرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی داوای له ڕێبه‌ری سوریا کرد ده‌موده‌ست توندوتیژی ڕابگرێت. ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و شێوه‌یه ده‌ربکات له‌وه‌تای له مانگی سێـیه‌وه شـۆڕشهکه ده‌سـتیپـێـکردووه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ده‌ڵێت سکرتێری گشـتی بان کی مون له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له ڕۆژی شه‌ممه هه‌مان په‌یامی به به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د گه‌یاندووه
سرچاۆاه : http://www.voanews.com/kurdish/news/syria_4_7aug11-127091088.html
No comments:
Post a Comment