حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم ده‌ربڕی و داواكاریشه هێزه چه‌كداره‌كان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێویسته ره‌چاوی هه‌ستیاری دۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له‌خاكی هه‌رێمه‌وه هێرشی وڵاتانی دراوسێ نه‌كه‌ن.
كۆپیه‌كی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌ت كه ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر كه‌وتووه، تێیدا هاتووه: چه‌ند رۆژێكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ناوچه‌كانی سیده‌كان و بناری قه‌ندیل و گونده‌كانی سنوروی وه‌رتێ و قه‌سرێ و هه‌ندێ ناوچه‌ی تری هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی توندوی خۆی به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنی ئه‌م ناوچانه ده‌رده‌بڕێت كه بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆته هۆی ئاواره بوونی خه‌ڵكه‌كانیان و زه‌ره‌رو زیانێكی مادی زۆریش، له‌هه‌مانكاتدا ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری لای دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه دروستكردووه‌و ناتوانن به‌ئارامی ژیان و گوزه‌ران و كاری رۆژانه‌ی خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه دووپاتی كردۆته‌وه كه پارێزگاری ئه‌منییه‌تی ناوچه‌كه به‌كاری یه‌كلایه‌نه و په‌نابردن بۆ توندوتیژی و به‌زاندنی سنووره‌كان جێبه‌جێ ناكرێت، كه پێچه‌وانه‌ی قانونی نێوده‌وڵه‌تی و پره‌نسیپی دۆستایه‌تییه، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی گفتوگۆ‌و دانوستانی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم و توركیا ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه رێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێم بگیرێت و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ره‌چاو بكرێن.
هه‌روه‌ها به‌پێویستی ده‌زانێت و ده‌ڵێت: له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان ره‌چاوی هه‌ستاری دۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، نابێت هیچ هێزێك خاكی هه‌رێم بۆ په‌لاماردانی وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنێت، چونكه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵكی كوردستان و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانه، له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌رده‌می چه‌ك و به‌كارهێنانی تودنوتژی بۆ یه‌كلایی كرنه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌سه‌رچووه و ده‌كرێ به‌زمانی له‌یه‌كگه‌یشتن و گفتوگۆ له‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی گرفته‌كان نزیك ببینه‌وه. هه‌روا ناشبێ له‌ژێر هه‌ر بیانوویه‌كدا بێت سنووری هه‌رێم له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ ببه‌زێندرێت، چونكه ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر دۆستایه‌تی گه‌لانی ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان ده‌بێت و خزمه‌ت به به‌رقه‌راركردنی ئه‌منییه‌تی و ئارامیش ناكات.
سرچاۆاه : http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=245119
No comments:
Post a Comment