به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی بۆردومانكردنی گوند‌و دێهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا، كه ماوه‌ی سێ رۆژه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنن, له دواین بۆردومانیشدا رێگای كورته‌كی گرته‌وه و ئۆتۆمبێلێكی هاولاَتیان بووه ئامانجی بۆردومانی فرۆكه‌كان و حه‌وت هاولاَتی بوونه قوربانی كه هه‌موویان له یه‌ك خێزانن
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه كه گوند‌و دێهاته‌كانی "بناری قه‌ندیل، ناوده‌شت و باڵه‌كایه‌تی" بۆردومان ده‌كه‌ن به هۆشیه‌وه به‌ده‌یان گوند‌و ئاوایی ناوچه‌كانی توشی چۆڵبوون كردوون و هاولاَتیه‌كی زۆری گوندنشینی توشی ژیانی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری كردۆته‌وه.
ئیسماعیل عه‌بدوڵلاَ موختاری گوندی زارگه‌ڵی به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: له ئه‌نجامی بۆردومانكردنی به‌رده‌وامی فرۆكه‌كانی توركیا بۆسه‌ر گوند‌و ئاوایه‌كانی بناری قه‌ندیل ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ بۆردومانه‌كه رێگای كورته‌كی گرته‌وه‌و به‌هۆشیه‌وه ئۆتۆمبێلێكی هاولاَتیان بووه ئامانج و ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له ده‌ست دا.
روونیشیكرده‌وه: هاولاَتیان هه‌ر ئه‌و كات چونه شوێنه‌كه به‌لاَم به‌هۆی سه‌ختی بۆردومانه‌كه نه‌ك ته‌نها كه‌سه‌كان به‌ڵكو ئۆتۆمبێله‌كه‌ش نه‌ده‌ناسرایه‌وه ئاخۆ چ جۆره ئۆتۆمبێلێكه.
هه‌روه‌ها موختاری گوندی بۆڵێ به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی ئوتومبێله‌كه ئه‌ندامانی یه‌ك خێزانن كه پێكهاتبوون له دوو منداڵ و دوو ئافره‌ت و سێ پیاو.
لای خۆشیه‌وه هێمن عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌ودێی سه‌نگه‌سه‌ر به وه‌كاله‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌و رووداوه‌كه, گه‌یشتوینه‌ته شوێنی بۆردومانه‌كه، به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه تێكچووبوو كه ته‌رمه‌كان نه‌ده‌ناسرانه‌وه‌و به‌لاَم ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كه حه‌وت ته‌رم له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون و دوو له‌و كه‌سانه مناڵ بوون.
عه‌بدوڵا وتیشی: بۆ زانینی ناونیشانی كه‌سه‌كان و ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زیان سه‌رجه‌م ته‌رمه‌كانمان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كران.
رونیشی كرده‌وه: تاكو ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت خولانه‌وه‌ی فرۆكه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و رۆژ دوای رۆژ گوند‌و دێهاته‌كان له‌ترسی گیانیان توشی چۆڵبوون دێن.
سرچاۆاه :http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=245250
No comments:
Post a Comment