سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی، گه‌نجانی وڵاتپارێزی باشووری كوردستان، له‌به‌رده‌م پاركی نالی شاره‌كه کۆبونه‌وه
گه‌نجان به دروشمی ،له‌به‌رامبه‌ر بۆمباردۆمان و تۆپبارانه‌كانی ئێران و توركیا ده‌ڵێن ئیدی به‌سه، لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیان دا.
پاشانیش به دروشمی، قه‌ندیل ئیراده‌مانه، گه‌ریلا پاڵپشتمانه، به‌ره‌و قه‌ندیل به‌رێكه‌وتن.
گه‌نجانی وڵاتپارێزی باشووری كوردستان، له شاری سلێمانی له لێدوانه‌که‌یان دا ئامانجی چالاکییەکەیان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن و وەها دەنوسن:
-وه‌ك گه‌نجانی وه‌لاتپارێز به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زار كردنی هێرشی دڕندانه‌ی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر ئه‌مرۆ رێپێوانێك له سلێمانییه‌وه بۆ قه‌ندیل ده‌ست پێ ده‌كه‌ین. ئەو ریێپێوانه به‌واتای كۆتایی هاتنی سه‌برمانه له به‌رانبه‌ر ئه‌و تیرۆره و هێرشی دڕندانه‌ی داگیره‌كه‌ران و ده‌ڵێن ئیدی به‌سه.
گه‌نجانی وڵاتپارێز داواکارییەکانی خۆیان لە ٧ خاڵدا دەخەنە ڕوو:
1 ـ هاوپه‌یمانانی داگیركه‌ری كورد به تایبه‌ت ده‌وڵه‌تانی، توركیا، ئێران و ئه‌مریكا رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیان له‌چوارچێوه‌ی پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و زه‌مینه‌ی سیاسه‌تی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه له ناوچه‌كه‌دا بڕه‌خسێنن.
2 ـ له زووترین كاتدا هێرشی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و تۆپبارانه‌كانی ئێران، رابوه‌ستێت.
3 ـ ده‌وڵه‌تی توركیا دان به سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیانه‌ی گه‌لی كورد دابنێت و ده‌ست له سیاسه‌تی نکۆڵی و پاکتاوکاری له دژی گه‌لی كورد به‌ر بدات.
4 ـ سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك په‌رله‌مان له زووترین كاتدا به‌رانبه‌ر به بۆمباردۆمان و تۆپبارانی ناوچه سنووریه‌كان، هه‌ڵوێستی كرداری ده‌رببڕن.
5 ـ سه‌رجه‌م پێگه ئابووریه‌كانی ده‌وڵاتانی توركیا و ئێران له هه‌رێمی كوردستان بكرێنه ئامانجی چالاكی دیموکراتیانه و له زووترین كاتدا په‌یوه‌ندی ئابووری و دیپلۆماسی له گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا رابگیردرێت.
6 ـ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان، رێكخراوه حكومی و ناحكومییه‌كان، كه‌سایه‌تی رۆشنبیر، رۆژنامه‌نووس، هونه‌رمه‌ندان و مامۆستایانی ئاینی، گه‌نجان و ژنان له‌زووترین كاتدا كۆتایی به بێ هه‌ڵوێستی خۆیان بێنن و به چالاكی دیموكراتیانه داكۆكی له به‌رگری خاكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
7 ـ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا زه‌ره‌ر و زیانیان پێگه‌یشتووه
سرچاۆاه: http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2693-2011-08-24-12-25-27
No comments:
Post a Comment