ئه‌مڕۆ هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی بۆمبێكی دیكه‌ی نه‌ته‌قیوی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه راگه‌یه‌نراو بڕیاریشه سبه‌ی تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكی بۆ لێكۆڵینه‌وه سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن.
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه خدر كه‌ریم بۆ ئاژانسی په‌یامنێر رایگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئاگاردار كراینه‌وه, كه‌وا بۆمبێكی دیكه‌ی نه‌ته‌قیوی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه دۆزراوه‌ته‌وه, كه ئه‌وه دووه‌مین بۆمبه كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه.
كه‌ریم ئاماژه‌یدا: بڕیاره سبه‌ی تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆلینه‌وه له جۆری بۆمبه‌كه بكه‌ن و دوایین ده‌ره‌نجامه‌كانیش بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن.
وتیشی: داوامان كردووه ئه‌و بۆمبانه له شوێنێكی پارێزرا و دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو دیكۆمێنت له هه‌ر كاتیك پێویستی كرد به‌كاربێت.
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=248290 : سرچاۆاه
No comments:
Post a Comment