یه‌کیه‌تی پارله‌مانتارانی باشووری کوردستان نامه‌یه‌کی تایبه‌ت ئاراسته‌ی پارله‌مانی تورکیه ده‌که‌ن و داواکاران که پارله‌مانتاران بۆ به جێ هێنانی ئه‌رکی خۆیان له پێناو هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که و کۆتای هێنان به تووندوتیژی روڵ بگێڕن.
یه‌کیه‌تی پارله‌مانتارانی باشووری کوردستان له ڕیگه‌ی کونسولخانه‌ی تورکیه له هه‌وڵیره‌وه نامه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌نیرن بۆ پارله‌مانی تورکیه.
له‌و نامه‌یه دا هاتووه، ئه‌وان به‌کار هێنان و په‌نا بردنه به‌ر هه‌ر چه‌شنه تووندوتیژیه‌ک ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و پێداگرن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و پێکه‌وه ژیانی گه‌لی کورد و تورک. پارله‌مانتارانی کورد له نامه‌که‌یاندا بۆ پارله‌مانی تورکیه نووسیویانه که: ده‌بێ پارله‌مانی تورکیه ڕوڵی هه‌بێ بۆ ڕاوه‌ستانی تووندوتیژی و کۆتای هێنان به خوێنڕشتن که هیچ چه‌شنه خزمه‌تێک به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان ناکات.
یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی باشووری کوردستان پێداگری ده‌که‌ن له‌وه‌ی که: په‌رله‌مانی توركیا ده‌توانێت ڕۆلی ئاشتیانه و كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه و گۆرینی به ئاراسته و ڕێره‌وێكی دروست که له خزمه‌ت هه‌ر دوو گه‌لی کورد و تورک دا بێت.
سرچاۆاه : http://www.rojhelat.info/kurdi/rojhelatinavin/2820-2011-09-15-11-30-55
No comments:
Post a Comment