گیراوه سیاسییه‌کانی کورد له زیندانی "ڕه‌جایی شاری که‌ره‌ج"، له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌که‌وه ده‌خرێنه ژێر گووشارێکی زۆر و بۆ به‌ندی گیرۆده‌کراوانی ماده هۆشبه‌ره‌کان، گوازراونەتەوە.
به پێی زانیاری گه‌یشتوو، 79 که‌س له گیراوانی سیاسی و ئاینی کورد که له زیندانه جیاوازه‌کانی ئێرانه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی "ڕه‌جایی شاری که‌ره‌ج" له هه‌ل و مه‌رجێکی ناله‌باردان.
کاربه‌ده‌ستانی زیندانەکە، ئه‌و گیراوه سیاسییانه به مه‌به‌ستی ئازار دانییان ڕاده‌گوازرێنه به‌ندی گیرۆده‌بووان به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه. گیراوه سیاسییه‌کان زۆر جار ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و کاره‌ی کاربه‌ده‌ستانی زیندان ڕاگه‌یاندووه، به‌لام کاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌که پێیان ڕاگەیاندوون کە ئێوه به هۆی ئه‌وه‌ی که‌مینه‌ی ناو زیندانن، ده‌بێ بخرێنه ناو ئه‌و به‌ندانه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، مه‌به‌ستی ئه‌و کاره‌ی ڕژیم له ڕاگواستنی گیراوه سیاسییه‌کان بۆ ناو ئه‌و به‌ندانه، گیرۆده کردنییانه به ماده هۆشبه‌ره‌کان.
"هادی ئه‌مینی" ، "ڕه‌مه‌زان سه‌عیدی" ، "ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د که‌ماڵ" ،" ئه‌نوه‌ر خزری"، "کامڕان شێخه"، "خوسره‌و به‌شاره‌ت" ،"قاسم ئابستا" و "دواوود عه‌بدوڵلاهی" بەشێک لەو گیراوانەن.
شایانی باسە ماوەی مانگ و نیوێکە هیچ زانیارییەک لە گیراوی سیاسی کورد ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د که‌ماڵ خه‌لکی ڕۆژئاوای کوردستان، نازاندرێت.
شایانی باسه که زیندانی "ڕه‌جایی شاری که‌ره‌ج" مه‌ترسیدارترین زیندانی ڕژیمی ئێرانه که بانده مافیاییه‌کانی ڕژیم به‌رده‌وام تێیدا خه‌ریکی ئه‌نجام دانی جورم و جه‌نایه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانه‌کانی ڕێبه‌رین
سرچاۆاه: http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2823-2011-09-16-11-26-09
No comments:
Post a Comment