به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه بۆ رۆژنامه‌كان دزه‌ی كردووه, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل وتبووی, ئیسرائیل له‌پلانی دا هه‌یه, له دژی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كورد پته‌و بكات, وته‌بێژی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت, كورد چه‌كی ده‌ستی كه‌س نییه, هه‌واڵی ئاواش ئیستیفزازییه
ئه‌مڕۆ وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه, ئێمه له كوردستانی عێراق شتێكی ئاوا به ئیستیفزازی داده‌نێین, ده‌بێ هه‌موو بزانن ئێمه پێشتر و ئێستاش له‌سه‌ر داوای كه‌س شۆڕشگێڕ نه‌بووینه هه‌روه‌ها چه‌كێكی فرۆشتنیش نه‌بووینه به‌ده‌ستی كه‌سانی دیكه, به‌ڵكو ئێمه خاوه‌نی پرسێكین و باوه‌ڕمان پێی هه‌یه, له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان خه‌باتمان كردووه و ده‌یكه‌ن, ستراتیژی ئێمه‌ش له‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه هه‌ڵقوڵاوه, به‌شێوه‌یه‌ك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتان و میلله‌تانی ناوچه‌كه نه‌وه‌ستێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه وه‌كو كورد دارده‌ستی كه‌س نین و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و رێزی هاوبه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌كه‌ین
سرچاۆاه : http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=247633
No comments:
Post a Comment