پارێزه‌ری دوو ئهمهریکایهکهی که له زیندانی ئێران دان گوتی خۆسپێرهکانی بۆ ئازادبوون پێویستیان به واژووی زیاتر له یه‌ک دادوه‌ره له‌سه‌ر په‌ڕه‌کانی که‌فاله‌ت به‌ر له‌وه‌ی ئازاد بکرێن.
ڕۆژی شه‌ممه مه‌سعوود شافئی گوتی به‌و هیوایه‌یه دادوه‌ری ئێران ڕێگا خۆشکه‌ن بۆ دانی 1 ملێۆن دۆلار به‌رامبه‌ر که‌فاله‌تی ئازاد کردنی ئه‌و دوو که‌سه.
پێشتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆکی ئێران مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕایگه‌یاند شین باور و جۆش فاتاڵ ئازاد ناکرێن.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانی ڕایگه‌یاند بڕیاردان له‌سه‌ر که‌فاله‌ته‌که له ژێر تاووتوویدایه.
له‌مانگی ڕابردوودا باور و فاتال به 8 ساڵ زندانی سزادران به تاوانی سیخووڕی و چونه نێو ئه‌و ووڵاته‌وه به ڕێگایه‌کی نایاسایی.
له ڕۆژی 31ی مانگی 7ی ساڵی 2009دا ده‌ستگیرکران له‌گه‌ڵ خانمێك به ناوی ساره شۆرد که به که‌فاله‌تی 500 هه‌زار دۆلار له ساڵی ڕابردوودا ئازادکرا و گه‌ڕایه‌وه بۆ ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ، ئه‌م سێ که‌سه به‌رده‌وام بێتاوانی خۆیانیان ڕاگه‌یاندووه و گوتوویانه ئه‌وان له‌شاخه‌کانی باکوری عێراق بۆ گه‌شتیاری گه‌ڕاون و ده‌شڵێن ئه‌گه‌ر سنوریشیان به‌زاندبێت بۆ ناو خاکی ئێران ئه‌وه به هۆی ئه‌وه‌وه بوو هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنوور نه‌بووه بۆ ئاگادارکردنه‌وه و به‌و هۆیه‌وه که‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌وه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نییه بۆ چه‌ندین جار داوای ئازادکرنی دهستبهجێیانی کردووه که له زیندانی ئه‌ڤینی تاران دان
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خاتوو هیله‌ری کلنتن گوتی له ڕێگه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه پێی گه‌یشتووه ئه‌و دوو پیاوه به‌م نزیکانه ئازاد ده‌کرێن
سرچاۆاه: http://www.voanews.com/kurdish/news/iran_17sep11-130016258.html
No comments:
Post a Comment