له ئێواره کۆڕێک له شارى سلێمانى له‌باره‌ى کێشه‌ى کورد له رۆژئاواى کوردستان پێداگرى له‌سه‌ر یه‌کێتى گەلی کورد کرایه‌وه و تورکیا و ئێران وه‌ک کۆسپێک له‌به‌رده‌م کوردانى رۆژئاوا بۆ گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان بەناو کران.
ئێواره‌ى دوینێ له هۆڵى ئازادى حزبى شیۆعى لە شارى سلێمانى سیمینارێک له لایه‌ن نوێنه‌رانى هه‌ر دوو حزبى پارتى چه‌پى کوردى سوریا و پارتى یه‌کێتى دیموکراتى به‌رَێوه چوو.
سیمیناره‌که به سرودی ئه‌ی ره‌قیب و ده‌قیقه‌یه‌ک ڕاوه‌ستان بۆ گیابه‌خت کردوانی ڕێگای ئازادی گه‌لی کورد ده‌ستی پێ‌کرد.
ئامانج لە سیمیناره‌که یه‌کێتى گه‌لى کورده بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى گه‌لى کورد له رۆژئاوا کوردستان.
له سیمیناره‌که‌دا نوێنه‌رى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى باسى له‌و ته‌نگژه سیاسیانه کرد که هه‌رێمى رۆژهه‌ڵاتى ناوڕاستى گرتووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کرد تورکیا دژایه‌تى جوڵانه‌وه‌ى کورد ده‌کات و ته‌نانه‌ت نایه‌وێت کوردان له سوریاش بگه‌ن به مافه‌کانیان.
هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند که تورکیا کارده‌کا و ده‌یه‌وێت هه‌رێمى کورستانیش راکێشێته نێو شه‌ڕى کورده‌وه.
نوێنه‌ره‌که‌ى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى باسى له چه‌وسانه‌وه‌ى کوردی له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له لایه‌ن ئێرانیشه‌وه کرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئێمه وه‌ک گه‌لى کورد هێرش ناکه‌ینه سه‌رکه‌س و هه‌موو دنیاش هێرش کاته سه‌رمان ده‌توانین خۆمان پارێزین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که سه‌رکه‌وتنى کورد له یه‌کێتى نه‌ته‌ویی دایه.
شایانى باسه رۆژى 11 ئه‌م مانگه‌ش کۆنگره‌یه‌ک به‌به‌شداری پارته سیاسیه‌کانی رۆژئاوای کوردستان ده‌به‌سترێ له سه‌ر یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کورد.
http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2780-2011-09-09-12-29-08 :سرچاۆاه
No comments:
Post a Comment