Friday, October 14, 2011

ناره‌زایه‌تی خوێندکارانی زانکۆی ئورمیه بۆ بڵاوکردنەوەی مادە مۆخه درات لە ناو لاوانی کور دا له له لایان هکۆمتی ایران‌


ڕژیمی ئێران بە شێوازی جۆراوجۆر لە هەوڵی لەناو بردن و نەخۆشکردنی کۆمەڵگای کوردستان بە تایبەت لاوانی کورد دایە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
یەکێک لەو ڕێکارانەی لەو ساڵانەی دواییدا ڕژیم بەکاری دێنێ، بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکانه‌ لە ناو لاوانی کور دا.
لەو پەیوەندییەدا بەشێكی بەرچاو لە خوێندكارانی زانكۆی ئورمیه لەبەرامبەر بڵاو بوونەوەی مادە هۆشبەرەكان لە نێو زانكۆ دا ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی كوردپا، ناڕەزایەتی خوێندكارانی زانكۆی ئورمیه‌ لەگەڵ هەڵسوكەوتی توندی خوێندكارانی بەسیجی ڕووبەڕوو بۆتەوە. خوێندكارانی زانكۆی ئورمیه لەو باوەڕە دان، خوێندكارانی بەسیجی هەندێ‌ مادەی هۆشبەری وەكوو تریاك، حەشیش، كراك و شیشە، بە نرخێكی زۆر كەم لە نێو خوێندكارانی كچ و كوڕ دا بڵاو دەكەنەوە.
ئەو خوێندکارە کوردانە لەبەرامبەر پەرە سەندنی مادە سڕكەرەكان و بڵاو كردنەوەیان لەلایەن خوێندكارانی بەسیجەوە، ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، بەڵام لەسەر بڕیاری لێپرسراوانی زانكۆ بە توندی هەڵسوكەوتیان لەگەڵدا كراوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لەناو زانكۆكانی ئێراندا كراوە، لە سەدا 82‎ی خوێندكارانی كوڕ و لە سەدا 15‎ی خوێندكارانی كچ لانیكەم بۆ یەك جار مادە سڕكەرەكانیان بەكار هێناوە. لە بڵاوکردنەوەی ئەو مادانەش، دارودەستەکانی ڕژیم ڕاستەوخۆ دەستیان هەیە

سرچاۆاه:http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2889-2011-10-13-13-11-56

1 comment:

  1. بە سڵامەوە لەسەر بابەتی بڵاو کردنەوەی مادەهۆشبەرەکان لە ناو ۆەڵکی کۆرد بەتایبەت لاوان و منداڵان، بیروڕای من ئەوەیە درۆسە بێکاری هۆیێکە بۆ پەنابردن بە مادە هۆشبەرەکان، بەڵام نابێ لە نەقشی بنەماڵە چاوپۆشی کەین چۆن بەڕاسی گارگەری بنەماڵە لە پلەی ئەوەڵە من خۆم قۆربانی زەمانم ڕۆزگار و بنەماڵە منی خستەناو ئەم گرفتاری یەوە خەتای خۆم لە هەر کەسێ فرەترە ماوەی بیست و سێ ساڵە لە تەک مادەی هۆشبەر ژیان دەبەم سەر چوون نەمتوانی لێ دوور بکەومەوە ڕێگەیکیترم هەڵبژارد هاتم لە ڕێگەیکی تر لەتەکیا ژیان بکەم ئوەنە مەجال و ڕێگەم پێ نەداگە تاکوو ئەسیرم کا بەڵکێ کۆنترۆڵی لەدەسم بووە بەڵێ لەتەکیا ژیانم ئەڕواتە سەر بێ ئەوەیە زیانی بۆ خۆم و دەورووبوەر هەبێت نەفع و سوودیچی هەس تا مەسرەف کۆنەندە نەبێ فۆشیار دەرناکەوێ وهیچ فۆشیارێک وەزۆر مەواد ناداتە هیچ کەسێک بەلکە وەزۆر و مزاحمەت وە لێ ئەسێنن دوایی خەلک تاوانەکە ئەخەنە ئەستۆی منی(فرۆشیاری) بیچارە کە نیازو پیویستی چن کەسی مۆعتادم جێ بەجێ کێردووە کە بە هۆی کەم تەوەجۆهی بنەماڵە و خەڵکی گەڕەک و ناوچە بووە باعێسی ئەوانە

    ReplyDelete