ماوه‌یه‌که به بێ ناوبه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی باشووری کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌ره‌تشی تورکه‌وه بۆردومان ده‌کرێ
بۆ تاوتوێ کردنی بابه‌ته‌که شاندێک له ئه‌ندامانی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند:
به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شاندێک له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی بۆردومانه‌کان، سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دا، حه‌سه‌ن سنێد سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتی بڕیارمانداوه وه‌فدێك له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ره‌وانه‌ی توركیا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توركه‌كان دا قسه بكه‌ین تا چاره‌سه‌ری بۆردومان و تۆپبارانه‌كانی توركیا بۆ ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه و كاتی سه‌ردانه‌كه‌یان دیاری نه‌كراوه.
سرچاۆاه: http://www.rojhelat.info/kurdi/kurdistan/rojhelat/2891-2011-10-14-11-24-04
No comments:
Post a Comment